سەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

غەسلی ئۆتۆماتیكی زیان بە بۆیاخی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ئۆتۆمبێل لەكاتی لێخوڕین یاخود وەستاندا بەهۆی باران ‌و قوڕ ‌و تۆزەوە پیس دەبێت، ئەوەش وا لەخاوەن ئۆتۆمبێلەكە دەكات سەردانی شوێنی تایبەت بەشتنی ئۆتۆمبێل بكات ‌و هەندێك كەسیش ئۆتۆمبێلەكەی بە غەسلی ئۆتۆماتیكی دەشوات، بەڵام ئایا غەسلی ئۆتۆماتیكی زیان بە ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت یان نا؟

لەڕاستیدا غەسلی ئۆتۆماتیكی ئاسان كاری بۆ شۆفێران دەكات، بەڵام زیانی لاوەكی هەیە لەسەر ئۆتۆمبێلەكە.

شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا ئاماژە بەوەدەكەن، كە غەسلی ئۆتۆماتیكی بەشێوەیەكی زۆر خێرا ‌و بەهێزێكی زۆر كار دەكات ‌و لەكاتی شتنی ئۆتۆمبێلدا خۆڵ ‌و قوڕی سەر ئۆتۆمبێلەكە دەگۆڕێت بۆ بەردی زۆر وورد ‌و ئەو بەردانە بە فڵچەی غەسلەكەوە دەمێننەوە، كە ئەوەش زیان بە بۆیاخی ئۆتۆمبێلەكە دەگەیەنێت ‌و دەیڕوشێنێت.

بۆیە بەوتەی شارەزایانی ئەمریكا پێویستە لەسەر خاوەن ئۆتۆمبێلەكان بەردەوام ئۆتۆمبێلەكانیان بەغەسلی ئۆتۆماتیكی نەشۆن، بەڵكو دەتوانن خۆیان جارێك ئۆتۆمبێلەكەیان بشۆن ‌و جارێكیش ئۆتۆمبێلەكەیان ببەن بۆ غەسلی ئۆتۆماتیكی، بەوەش بۆیاخی ئۆتۆمبێلەكان بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن