ڤیدیۆهەواڵ

ھیۆندای ئۆتۆمبێلێکی نایابی نوێی ڕاگەیاند

38.8 هەزار جار بینراوە

پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


کۆمپانیای ھیۆندای کۆریای باشور، لە پێشانگای لۆس ئەنجیلێسی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلێکی جۆری SUV ـی قەبارە ناوەندی ڕاگەیاند، وەک یەکەم جۆری لەوشێوەیە لە مێژووی کۆمپانیاکەدا.

ھیۆندای ناوی پالیسەید (PALISADE) ـی بۆ ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی دیاریکردووە و لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلەکانی فۆرد ئێکسپلۆرەر و شێڤرۆلێت تراڤەرس و تۆیۆتا پرادۆ دایدەنێت.

پالیسەید دیزاینێکی سەردەمیانە و سەرنجراکێشی بۆ کراوە، درێژییەکەی 4.98 مەتر و پانییەکەی 1.97 مەتر و بەرزییەکەشی 1.75 مەترە و ویلەکانی لە ئاستی بنەڕەتی 18 ئینچ و لە ئاستی بەرز 21 ئینچ دەبێت.

دیزاینی ناوەوەشی بە ھەمان شێوە نوێ و سەرنج ڕاکێشە، 3 ڕیز کوشنی ھەیە کە دەتوانن 8 کەسی پێگەشتوو لە خۆ بگرن، بە شێوەی ستاندارد شاشەیەکی 10.25 ئینچی لەگەڵ سیستمی ناڤیگەیشنی لەسەر دانراوە، ئەوەی جێی سەرنجە گێڕەکەیەتی، کە لە شێوەی نەریتی خۆیەوە گۆڕیویەتی بۆ شێوەی دوگمەیی.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن