گەلەریهەواڵ

کیا نەوەیەکی نوێی لە SOUL ڕاگەیاند

49.1 هەزار جار بینراوە

پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


کۆمپانیای کیای کۆریا، لە پێشانگای لۆس ئەنجیلێسی نێودەوڵەتی نەوەیەکی نوێی لە ئۆتۆمبێلی کرۆس ئۆڤەری خۆی (سۆڵ) ڕاگەیاند و دواتریش وردەکارییەکی ئەو ئۆتۆمبێلەی ئاشکرا کرد.

وەک ئەوەی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، کیا سۆڵی نوێ بە سێ ئاست و جۆر بەردەست دەخرێت:

یەکەم/ تەواو کارەبایی: کیا سۆڵی کارەبایی باترییەکی بە ھێزی 64 کیلۆوات/کاتژمێری دەخرێتە سەر، کە دەتوانێت لە ڕێگەی بزوێنەرێکی کارەبایی نوێوە ھێزی 204 HP بۆ ئۆتۆمبێلەکە دابین بکات و تەنھا لە ئەوروپا بەردەست دەبێت.

دووەم/ ئاسایی: کیا سۆڵی ناوەندی یان ئاسایی، بە بزوێنەرێکی بەنزینی 4 پستۆنی قەبارە 2.0 بەردەست دەخرێت، ئەم بزوێنەرە ھێزی 147 HP ھەیە و بەستراوەتەوە بە گێربۆکسێکی ئۆتۆماتیکیی جۆری CVT ــەوە.

سێیەم/ وەرزشی یان جی تی: کیا سۆڵ جی تی بە بزوێنەرێکی بەنزینی قەبارە 1.6 توربۆ بەردەست دەخرێت، ئەم بزوێنەرەش ھێزی 201 HP بۆ ئۆتۆمبێلەکە دابیندەکات و بەستراوەتەوە بە گێربۆکسێکی ٧ نمرەیی دەبڵ کلاجەوە.

لە رووی دیزاینی دەرەوە، دیزاینی ھەریەک لەو جۆرانە جیاوازن، ھەر بە تەماشای یەکەمی جۆری یەکەم دەناسرێتەوە کە ئۆتۆمبێلێکی کارەباییە، بەوەی گۆشەکانی نەرم و گریڵ (عەتەر) ـی نییە.

جۆری دووەمیان ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی بەڵام گەنجانە و کەشخە بەرچاو دەخات، جۆری سێیەمیش بە پێشێکی ھێرشبەرانە و گۆشەکانی ئۆتۆمبێلەکە، ھێمای ئۆتۆمبێلێکی پڕ جوڵە و بەھێز دەبەخشێت.

دیزاینی ناوەوەشیان بە شێوەیەکی نزیکەیی یەک شتن، تەنھا گۆڕانکاریی کەم نەبێت لە پێداویستییەکانی ھەرجۆرێکیان، لەگەڵ بوونی شاشەیەکی 10.2 ئینچی و 10 بڵندگۆ کە لە لایەن کۆمپانیای ھارمان کاردۆنەوە دیزاین کراون، لە ھەر سێ جۆرەکە.

کیا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە بەھاری داھاتوو ئۆتۆمبێلەکە دەگەیەنن بە بازاڕەکانی جیھان لە نێویاندا رۆژھەڵاتی ناوین، بەڵام ھیچ زانیارییەکی لەبارەی نرخەوە بڵاو نەکردۆتەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن