رێنمایی

کلاج چییە و کاری چییە؟ چۆن وابکەین تەمەنی کلاج درێژ بێت؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


کلاج ناوە زانستییەکەی بریتییە له (Clutch Disk) یا (Clutch Plate)، پارچەیەکی زۆر گرنگی ئۆتۆمبێلە کە تەنیا لە ئۆتۆمبێلی گێڕ عادیدا هەیە، کاری کلاج بریتییە لە گواستنەوەی جوڵەی سوڕانی (Rotation)  مەکینە بۆ گێڕ، وە هەروەها لێکجیاکردنەوەی جوڵەی سوڕانی مەکینە لە گێڕ.

کلاج چۆن کاردەکات؟
کلاج دەکەوێتە نێوان فلاون (Fly Wheel) و (Pressure Plate) کە لە بازاڕ پێی دەوترێت عەینە، کاتێک پێت لە سەر پایدەری کلاج نییە، عەینە پاڵی بە کلاجەوە و ناوە و وای کردووە کلاجەکە بە فلای ویڵەکەوە بنوسێت، لەم حاڵەشدا سوڕانی مەکینە دەگوازرێتەوە بۆ گێڕ بەهۆی ئەو ھێزی لێخشاندن  (Friction)  ــە زۆرەی لە نێوان کلاج و عەینە و فلای ویڵەکە دروست دەبێت، بەڵام کاتێک پێ لەسەر پایدەری کلاج دادەنێیت، ئەو پەستانەی کە عەینەکە لەسەر کلاجەکە درووستی کردووە لادەچێت، بەمەش کلاجەکە لە فلای ویڵەکە جیا دەبێتەوە و جوڵە نا گواسترێتەوە لە مەکینەوە بۆ گێڕ.

هۆکارەکانی خراپ بوونی کلاج چین؟
❶ ئۆتۆمبێل کێشی نامێنێت بە تایبەت لە هەورازدا.
❷ لە کاتی گۆڕینی گێڕ دەنگێک دەردەچێت، واتە خڕەیەکی دێت.
❸ لە کاتی هەستانی بەهێز (Acceleration) پەتەرناش ناکات.
❹ لەشوێنی هەورازدا بەخراپی سەردەکەوێ و بۆن دەردەکات، بۆنەکە وەک ئەوە وایە شتێک سوتابێت.

چۆن وابکەین تەمەنی کلاج درێژبێت؟
❶ کەمکردنەوەی Acceleration واتە خێرایی بەرزی لەناکاو.
❷ کەمکردنەوەی پەتەرناش بەتایبەت لە ترافیک و دوای تاسەکان.
❸ کەمکردنەوەی خێرایی بەهۆی گێڕەوە دەبێتە هۆی لاوازبوونی کلاج.

Mechanical Knowledge

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن