گەلەریهەواڵ

بەوێنە: 25 جۆری ئۆتۆمبێلى 2019 لە هەولێر نمایش كران


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


خەڵك – ئۆتۆمبێل : ئارام سەردار

ڕۆژی چوارشەممە 6ی ئاداری 2019 بە بەشداری 10 وڵات حەوتهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێل لە هەولێر كرایەوە و ئوتومبێلە نمایشكراوەكان بەرهەمهاتووی ساڵی 2019ن.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بە (ئۆتۆمبێل)ی ڕاگەیاند”كردنەوەی ئەم پێشانگەیانە دەبنە هۆی ڕاكێشانی كۆمپانیا جیهانییەكان كە بێن لێرە بەرهەمەكانیان نمایش بكەن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجامدەدەن، جگە لەمەش كاریگەری لەسەر گەشەپێدانی ئابووری لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، دەشڵێت “لە پێشانگەكەدا لە 10 وڵاتی جیاجیا 10 كۆمپانیای ئۆتۆمبێل لەگەڵ 11 كۆمپانیای تایبەت بە یەدەگی كەلوپەلی ئۆتۆمبێل بەشداریان كردووە و ، 25 جۆری ئۆتۆمبێل نمایش كران”.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن