پرۆفایلهەواڵ

کیا بە Telluride ڕکابەریی لەگزز و تۆیۆتا دەکات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێلە نوێکەی کیا بە ناوی Telluride کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیانرا، هێزی 291 ئەسپی هەیە بە مەکینەی ڤی 6 و قەبارەی 3.8 لیتر، 8 جۆری خێرایی خۆکارانەی هەیە، تایبەتمەندی لم و قوڕ و بەفری لە خۆگرتووە بۆ ئەوەی جڵەوێکی باشتری هەبێت بە تایبەتمەندی زیرەک و ئیکۆ و سپۆرت و کەمفۆرت.


پانییەکەی 78ئینجە بە 69 ئینجی بەرزی لەگەڵ درێژی بە قەبارەی 196 ئینج نێوانی ویلەکانی 114 ئینجە لایتی لیدی لە خۆگرتووە کە شێوەیەکی جوانتری پێداوە بە قەراغی ئەو شوێنانەی کە دیارن لە گۆشە جیاوازەکانەوە.


شاشەیەکی 10.25 ئینجی لەمسی لە خۆگرتووە لە ناوەوەدا، توانای هەڵگرتنی 8 سەرنشینی هەیە لەگەڵ بوونی کوشنی زیرەک و پێشکەوتوو و 10 سپیکەری لە خۆگرتووە کە بەرهەمی کۆمپانیای هارمانە.

کۆمپانیای (کیا) لە ساڵی 1944 لە کۆریای باشوور دامەزراوە، تا ئێستا چەندین ئۆتۆمبێلی بەرھەم ھێناوە، ئۆتۆمبێلەکانیشی لە بازاڕە جیھانییەکان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، فرۆشێکی باشیان ھەیە.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن