رێنمایی

کاسپەرسکی ھۆشداریی لە ھاککردن و کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلە نوێیەکان دەدات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


کۆمپانیای کاسپەرسکیی ڕوسیایی تایبەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی، ھۆشداری دەدات لە ھاککردنی ئۆتۆمبێلە نوێیەکان و کۆنترۆڵکردنیان لە دوورەوە.

ئەلێکزاندەر موسیێڤ، بەڕێوەبەری بەشی پەرەپێدان لە کۆمپانیای کاسپەرسکی، دەڵێت: لە ئێستادا کەشتی و فرۆکە و ئۆتۆمبێلەکان بە جۆرێک دروستدەکرێن، بتوانرێت ببەسترێنەوە بە ئینتەرنێتەوە، بەو پێیەشی ئاسایشی ١٠٠٪ لە جیھانی نێتدا نییە، ھەرکات ئەگەری ھاککردنی ئەو دەزگایانە ئەگەرێکی بەرچاوە.

ھەروەھا دەڵێت: یەکێک لەو کارە مەترسیدارانەی دەکرێت ڕوو بدات، ھاککردنی ئۆتۆمبێلەکان و کۆنترۆڵکردنیانە لە دوورەوە، ئەمەش کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە.

ئەلێکزاندەر موسیێڤ ئاماژەی بەوەش کردووە: لە ئێستادا کاسپەرسکی لەگەڵ ژمارەیەک لە کارگەکانی ئۆتۆمبێلسازیی لە ھاوکاریدایە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی لە بەرھەمەکانیان، ئەویش بە دۆزینەوەی کەلێن و خاڵی لاوازی سیستمەکانی کۆمپیوتەری ئۆتۆمبێل و سەختکردنی ھاککردنیان.

مانگی ڕابردووش کۆمپانیای (Pen Test Partners) تی ئەمریکایی لە ھۆشدارییەکی ھاوشێوەدا ڕایگەیاند، ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ھێڵە گشتییەکانی وەک شەمەندەفەر و میترۆکان ئەوەندە بەھێز نییە نەتوانرێت ھاک نەکرێن، بەوەش کۆنترۆڵی جوڵە و ڕەوتی ئامێرەکان دەکرێت و مەترسی گەورەش لەو بوارە بۆ سەر ژیانی خەڵک شتێکی حەتمییە و ڕوو دەدات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن