رێنماییهەواڵ

مەرگ خێراترە… خێرایەكەت چەندت كات بۆ دەگەڕێنێتەوە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ڕێکخراوی هۆشیاری هاتووچۆ چەند ڕێنماییەک بڵاودەکاتەوە لەسەر ئەوەی ئەگەر بە خێراییەکی زۆر لێ بخوڕیت ئایا چەندێک کاتت بۆ دەگەڕێتەوە، و ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەکی باشە بۆ دیارکردنی خێرایت لە ئاستێکی دیاریکراودا.

– ئەگەر بە خێرایی 160 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا لێبخوڕیت لەجیاتی 120 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا تەنها 12 خولەکت بۆ دەگەڕێتەوە.


– ئەگەریش بە خێرایی 180 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا لێبخوڕیت لەجیاتی 120 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا تەنها 16 خولەکت بۆ دەگەڕێتەوە.


– ئەگەر بە خێرایی 200 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا لێبخوڕیت لەجیاتی 120 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا تەنها 20 خولەکت بۆ دەگەڕێتەوە.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەگەر خێرایت کەمتریش بێت، بیرت بێت متمانە و خێرایی لە کارەسات و رووداو ناتپارێزێت، زۆرینەی زۆری ئەوانەی تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون بڕوای تەواویان بە خۆیان هەبووە کە تووشی هیچ کارەساتێک نابن لەکاتی لێخوڕیندا.

کەواتە: خۆت و کەسوکارت و خێزان و مناڵەکانت و نزیکترین کەس و هاوڕێ و ئەوانەی خۆشیان دەوێیت دەکەیت بەقوربانی 12 یان 16 یان 20 خولەک!

ئەگەر لەکاتێکیشدا رزگاربوونت بۆ نوسرابوو، ئەوا تەواوی ژیانت بە کەم ئەندامی، نیوە ئیفلیجی یان ئیفلیجیی تەواو لەنێوان ئەم نەخۆشخانە و ئەو نەخۆشخانە دەبەیتە سەر، ئەمە سەرەڕای نەشتەرگەریی مەترسیدار و لەهەمووشی خراپتر ژیانی کەسانی دیکەشت خستۆتە مەترسی و لەناوبردنەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن