رێنماییهەواڵ

(TRC) و (VSC) دوو سیستمی گرنگ بۆ کۆنترۆڵکردنی خلیسکانی ئۆتۆمبێل


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێلە نوێیەکان گەلێک سیستمی ورد و زیرەکیان تیا دانراوە تا بتوانن ئاستی سەلامەتیی زیاتر بۆ سەرنشینان دابین بکەن، دوو لەو سیستمانەش (TRC) و (VSC) ن، کە بە شێوەیەکی گشتیی کاریان گەڕاندنەوەی ھاوسەنگییە بۆ ئۆتۆمبێل لە کاتی پێچ و سوڕاندا.

سیستمی (TRC)  چییە؟

(TRC) کورتکراوەی (Traction Control System) ــە، واتە سیستمی کۆنترۆڵکردنی ھێزی لێکخشاندن، کاری ئەم سیستمە یارمەتیدانی تایەکانە لە کاتی دەستکردن بەجوڵە یان هەستان بە تاودانێکی بەهێز لەسەر ڕێیەکی خلیسک یان داپۆشراو بە بەفر و نایەڵێت تایەکان تووشی خلیسکان ببن.

ئەم سیستمە چۆن کار دەکات؟

سیستمی (TRC) بە شێوەیەکی ورد لە لایەن کۆمپیوتەر (عەقڵ) ئۆتۆمبێلەکەوە بەڕێوە دەبرێت و بۆ دەستخستنی ئەنجامێکی باش، ئەم کارانە ئەنجام دەدات:

  • دواخستنی ئاگری پلاک لەناو سلندەر. (بۆ کەمکردنەوەی پاوەر).
  • بەشێک لە وەلف (ڤاڵڤ) ــەکان دادەخات تا ھێزی مەکینە کەمبکاتەوە.
  • کەمکردنەوەی بڕی ئەو بەنزینەی دەکرێتە ناو سلندرەوە لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی نۆزڵەکان.
  • ئیستۆپی ورد و خێرا، تا ئەگەری خلیسکان بۆ کەمترین ئاست دابەزێنێت.

سیستمی (VSC) چییە؟

(VSC) کورتکراوەی (Vehicle Stability Control) ــە، واتە سیستمی کۆنترۆڵکردنی جێگیریی و کاری ئەم سیستمە ڕێگریکردنە لە خلیسکان، بە تایبەت لەسەر ڕێیەکی بەستوو یان بەبەفر داپۆشراو یان لەکاتی پێچکردنەوەی توند، ئەویش لەڕێگەی ئیستۆپ گرتنی تایەکانەوە بەشێوەیەکی تاک تاک و کۆنترۆڵ کراو، واتە هەر جارەی تایەیەکیان ئیستۆپ دەگرێت بۆ کەمکردنەوەی پاوەری بزوێنەرەکە، ئەمەش وا دەکات ئوتومبیلەکە نەسوڕێت و بە جێگیرییەکی تەواو بمێنێتەوە.

ئەم سیستمە لە توانایدا هەیە ئەگەری توشبوون بە ڕووداوی نەخوازراو بۆ قەمەرە بەڕێژەی ٣٥٪ و بۆ ئۆتۆمبێلی بەرزیش بە ڕێژەی ٦٧٪ کەمبکاتەوە.

بەھیوای سەلامەتیی ھەموو لایەک

Mechanical Knowledge


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن