پرۆفایلگەلەریهەواڵ

تۆیۆتا نەوەیەکی نوێی کرۆلای ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


لە پێشانگای گوانگژو (Guangzhou)ی جیھانیی لە چین، کۆمپانیای تۆیۆتا 12 ــەمین نەوەی پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلی خۆی و جیھانی ڕاگەیاند، تۆیۆتا کرۆلای 2020.

لە چەند ساڵی دواییدا دیزاین و تەکنیکەکانی کرۆلا بەراورد بە ھاوتاکانی وەک ھۆندا سیڤیک و ھیۆندای ئێلانترا کەوتوبووە دوا، بەڵام لە نەوەی نوێی کرۆلادا ھەموو ئەوانی دیکە تێپەڕ دەکات و بە دیزاینێکی سەردەمیانە و سەرنج راکێش دەگەڕێتەوە.

کرۆلای نوێ لە پێشەوە دیزاینێکی تیژ و چەماوەی ھەیە، لە پشتەوە چەمانەوەی کەمترە، لەسەر شاسیی TGNA دروستدەکرێت، بەڵام 10 ملیمەتر لە نەوەی پێش خۆی درێژتر و 5 ملیمەتریش پانتر و 45 ملیمەتریش نزمترە، درێژیی کرۆلای نوێ 4.64 مەتر، پانییەکەی 1.78 مەترە و 1.43 مەتریش بەرزییەکەیەتی، سەقفەکەشی 2 سەنتیمەتر لە نەوەی ئێستا نزمترە و کەمێک پێشکەشی نزم کراوەتەوە تا بینینێکی باشتر بۆ پێشەوەی خۆی دەستەبەر بکات.

لە ڕووی ناوەوەش دیزاینێکی نوێی نزیک لە ئەڤالۆن و کامریی نوێی بۆ کراوە، لەگەڵ ئەوەی شاشەیەکی7 ئینچیی بە شێوەی ستاندارد بۆ دانراوە کە پشتگیریی سێ سیستمی ئەپڵ کار پلەی و ئەندرۆید ئۆتۆ و ئەمازۆن ئەلێکسا دەکات بۆ بەستنەوەی پێیەوە، لەگەڵ داشبۆردێکی شاشە و ئەلیکترۆنیی.

کۆمپانیای تۆیۆتا ئاماژەی بەوە کردووە، ھەمان ئەو بزوێنەرانەی لەسەر نەوەی ئێستای کرۆلان، دەخرێنەوە سەر کرۆلای نوێ، کە ئەمانەن:

  • بزوێنەری 4 پستۆنیی قەبارە 2.0 لیتر، لەگەڵ گێربۆکسێکی جۆری CVT، بەھێزی 169 HP.
  • بزوێنەری 4 پستۆنیی قەبارە 1.8 لیتر، بەھێزی 132 HP.
  • بزوێنەری 4 پستۆنیی قەبارە 1.6 لیتر، بەھێزی 120 HP.
  • لەگەڵ بزوێنەرێکی نوێی ھایبرێدا تایبەت بە بازاڕی چین، بەڵام ھێز و تایبەتمەندییەکانی ڕانەگەیەنراوە.

تۆیۆتا ئەوەشی ڕاگەیاندووە: نەوەی نوێی کرۆلا لە چارەکی دووەمی ساڵی 2019 لە 150 دەوڵەتی جیھان بەردەست دەکات، لە نێویدا بازاڕەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن