رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

10 ڕێنمایی بۆ پاراستنی تایەی ئۆتۆمبێلەكانمان لە وەرزی گەرمادا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، كێشەكانی ئۆتۆمبێلیش زیاد دەبن، یەكێك لەو بەشانەی ئۆتۆمبێل كە گەرما زۆرترین كاری تێدەكات، تایەكانن، چۆن بتوانین لە وەرزی گەرمادا بیانپارێزین؟

 

1- هێندەی ئەو بڕە، هەوا لە تایەكان بكەین كە بۆ هەر تایەیەك دیاریكراوە، نە كەمتر نە زیاتر، بۆ ئەوەش پێویستە ڕاوێژ بە كەسانی شارەزا بكەین.

2- لانی زۆر دەبێت ھەفتانە ھەوای نێو تایەكان بپێوین، بۆ زانینی ئەوەی ھەوای تایەكان كەمی كردووە یان نا.

3- پێوانی ھەوای نێو تایەكان پێویستە كاتێك بێت كەش فێنك بێت و تایەكانیش سارد بن، بەیانیان پێش جوڵاندنی ئۆتۆمبێل باشترین كاتە بۆ ئەو كارە.

4- ئەگەر كرا لە جێی ھەوای ئاسایی گازی نایترۆجین لە تایەكان بكرێت.

5- باشتر وایە پێوەرێكی باش بكڕیت و خۆت چاودێری ھەوای تەیەكان بكەیت.

6- ئاگاداری شەق بوون ستۆك بوون بن، ئەگەر شتێكی لەو شێوەیە كەوتە بەرچاو، ھیچ بەھانەیەك بۆ جوڵان نییە تا تایەكە نەگۆڕیت.

7- چاودێریی ھەر درز و شكان و لار بوونێك بكەن لە ویلەكاندا.

Sport Wheels Audi R8

8- بەردەوام چاودێریی تایەی سپێر بكەن، كە زۆرێك لە خەڵك ئەم كارە فەرامۆش دەكەن، بە شێوەیەكی ئاسایی ھەوای ناو تایە سپێرەكان بە تێپەڕینی كات دادەبەزێ‌، لەگەڵ ئەوەشی نابێت دوای ئێكسپایەر بوونی بەكاربھێنرێت، كە بە شێوەی ستاندارد 5 تا 7 ساڵە.

9- لەكاتی گەرمادا بەكارھێنانی سپرا و مادەكانی تر بۆ رەشكردنەوە و پاككردنەوەی تایەكان كەمبكەنەوە، چونكە بە ھاوكاریی گەرما ئەو مادانە كارلێك لەگەڵ تایەكە دەكەن و درزی تێدەكەن یان دەیڕزێنن و لە تەمەنی كورت دەكەنەوە.

10- ئاگادار بوونی بڵانس و میزانییەی تایەكان تا ئەگەری خوران و خواربوونی تایەكان نەھێڵین كە لە ھاویناندا بەھۆی گەرماوە زیاد دەكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن