پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

تەكنەلۆجیا، داهاتووی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

تەكنەلۆجیا و پێشكەوتنە گەورەكانی كۆنترۆڵی هەموو كار و هەوڵێكیان كردووە و داهێنانەكان بە بێ‌ بوونی تەكنەلۆجیایەكی بەرز هچ نین و كەم بایەخن، لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلیشدا هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیەن، كە دەبێت تەكنەلۆجیا ڕۆڵی گەورە بگێڕێت تیایدا.

لە داهاتوودا ئۆتۆمبێلەكان پێویستیان بە شۆفێر نابێت

ئۆتۆمبێلی خودكار، لە ئێستادا نوێترین هەوڵی كۆمپانیا گەورەكانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلە و لەو هەوڵەش ئامانجی گەورە بە دەست هاتووە، بە جۆرێك لە ئێستادا كارەكان بۆ خستنە سەرشەقامی ئۆتۆمبێلی بێ‌ شۆفێر تەنیا یاسا و ڕێسای تایبەت بە هەر وڵاتێكی ماوە بۆ كاركردن.
یەكێك لە گەورە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای مێرسیدس بێنزی ئەڵمانییە، كۆمپانیاكە نمونەیەكی كارەكانی خستۆتە ڕوو كە ئۆتۆمبێلێكی خودكاری بێ شۆفێرە بە ناوی “مێرسیدس ئۆربانتیك”، شوێنی دانیشتنی بازنەیی، و پێكەوەیی، جامەكانی ئۆتۆمبێلەكە هەم بۆ ڕووانین و هەم دەشبنە شاشەیەكی زانیاری بەخش، كە دەتوانرێت لێیەوە ماوەی گەشت و كاتی گەیشتن و زۆر زانیاری دیكەی لێ‌ وەربگریت.
ئەم بەرهەمەی مێرسیدس، توانای لە خۆ گرتنی 12 سەرنشینی هەیە.

BMW تەكنەلۆجیای شەرمن بەگەڕ دەخات

گروپی كۆمپانیاكانی باڤاریا BMW، لە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانیدا بە تایبەت لە جۆری “ڤیگن ئای نێكست” وێڕای پەرەدان بە تەكنەلۆجیای بەرز، بەڵام تەكنەلۆجیایەكی تایبەتمەندی لە بەرهەمەكانیدا بەگەڕ خستووە.
خەیاڵە زانستییەكان و ئەوەی لە فیلمەكاندا بینراون، لەم بەرهەمەی كۆمپانیا ئەڵمانیەكەدا بوونی هەیە، سەرجەم كارپێكەرەكانی ئۆتۆمبێلەكە لە ڕێی هەستەوەرەكانەوە جێبەجێ‌ دەبن، شاشەی ئۆتۆمبێلەكە دەبێتە بۆردێكی پڕ زانیاری و هەمەجۆرییەك لە تەكنەلۆجیاكانی گەیاندن و كنەو پشكنین و دیاریكردنی ئاڕاستەی تێدایە.
لە ڕێی كەسی زیرەكەوە، ئۆتۆمبێلەكە وەڵامی خواستەكانی شۆفێر و سەرنشین دەداتەوە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە ڕێگەو بان و دۆخی تایبەتی ڕێگەوبان و دیاریكردنی ئاڕاستەكان.

لەگەڵ ئاودی، لە گەشتەكەدا هەست بە بێزاری ناكەیت

كۆمپانیای ئاودی، پرۆگرامێكی كات بەسەر بردنی لە بەرهەمەكانی “ئاودی ئای ترۆن” جێگیر كردووە كە بە درێژایی گەشتەكەت، بێزار و نیگەران نابیت.
ئاودی لەگەڵ كۆمپانیای “دیزنی” بە هاوكاری بەشی هۆلۆراید، چەندین یاری سەرنج ڕاكێشی لە پرۆگرامێكدا جێكردۆتەوە كە وا دەكەن، سەرنشین كاتی گەشتەكەی بە شێوازێكی دیكە بەسەر بەرێت.
كۆنتڕۆڵێك و چاویلكەیەكی تایبەت بەسە بۆ ئەوەی گەشتەكەت لەگەڵ ئاودی جیاواز بێت، كەیاریەكان بە پێی ڕێكردنی ئۆتۆمبێلەكە جوڵە دەكەن .

نیسان سیستمی ئاومنی بەگەڕ دەخات

كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی، لە ڕێی بەكار خستنی سیتمێكی تەكنەلۆجی، بە ناوی ” ئاومنی” جامی ئۆتۆمبێلەكە دەكاتە شاشەیەك بۆ گواستنەوەی زانیارییەكان.
شۆفێر لە میانی ئاژووتنی ئۆتۆمبێلەكەیدا لە ڕێگەی سیستمی “ئاومنی” ڕێنمایی دەكرێت بە دۆخە تایبەتەكانی ڕێگەوبان هەر لە وەستانی لە جێگە ڕێگە پێداروەكان تا لە كاركەوتن و ڕووداوی نەخوازراو.
لە ڕێگەی سیستمی “ئاومنی” شۆفێر بە ماوەی 500 مەتر لە هەر ئەگەرێكی پێش خۆی لە ڕێی شاشەكەی بەردەمی كە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەیە ئاگادار دەكرێتەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن