پرۆفایلڤیدیۆگەلەریهەواڵ

ئیمارات خاوەنی باشرین و جیاوازترین ئۆتۆمبێلی پۆلیسی یە

384جار بینراوە

پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە دەست هێزەكانی پۆلیسەوەن، یەك شێوە و مۆدێلن و تەنانەت لە چەند وڵات هەن كە یەك شێوە ئۆتۆمبێلی پۆلیسییان هەیە، بەڵام ئیماراتی عەرەبی وەك ئەوەی لە زۆر شتی دیكەدا جیاوازە لەم ڕووەشەوە پێشەنگە و خاوەنی دەیان ئۆتۆمبێلی ناوازە و سەرنج ڕاكێشە.


هێزەكانی پۆلیس لە دوبەی و ئەبوزەبی، دووانەی خاوەن بەرزترین و كواڵتی ترین ئۆتۆمبێلە پۆلیسییەكانی جیهانن و ساڵانە مۆدێلی سەرنج ڕاكێش و ناوازەیان بە دەست دەگات، ئەم كارەش خەریكە دەبێتە نەریتێك و بۆتە مۆركی ئیماراتی عەرەبی.

كۆمپانیای W مۆتۆرز، ڕایگەیاندووە، 7 ئۆتۆمبێلی لە نوێترین بەرهەمەكانی خۆی ڕادەستی ئیماراتی عەرەبی كردووە بۆ كارەكانی پۆلیسی ئەبوزەبی.
“لایكان هایبر سپۆرت” بە بزوێنەرێكی تۆربۆ 3.7 لیتری 6 پستۆن، بە هێزی 740 ئەسپ و دەورانی 960 نیوتن / مەتر، پەیوەست بە گێڕێكی 7 نمرەیی لە تایبەتمەندیەكانی هێز و كێشی ئۆتۆمبێلەكەی پۆلیسی ئەبوزەبییە.

لایكان، لە ماوەی تەنها 2.8 چركەدا خێرایی دەگاتە 100كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بە خێراترین ئۆتۆمبێلی پۆلیسی لە جیهاندا دادەنرێت، كە دواین ئاستی خێرایی دەگاتە 395 كیلۆمەتر بۆ كاتژمێرێك.


نرخی لایكان هایبرسبۆرت، تەنها 3.4 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە و ئێستا ئیماراتی عەرەبی خاوەنی 7 دانە لەم ئۆتۆمبێلەیە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن