ڤیدیۆگەلەریهەواڵ

مێرسیدس، ئۆتۆمبێلی بێ‌ دەنگ بەرهەم دەهێنێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای مێرسیدسی ئەڵمانی یەكێك لە نایابترین ئۆتۆمبێلەكانی لە جۆری EQ، ڕاگەیاند كە تەواو كارەباییە.

بەرهەمە نوێكەی مێرسیدس بزوێنەرەكەی كارەباییە و بە ئۆتۆمبێلی بێ‌ دەنگ ناودێر دەكرێت، كە هیچ دەنگ و ژاوەژاوێكی ناو ئۆتۆمبێلەكە و دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە ناگرێتە خۆی.

ڕووكارێكی سەردەمیانەو تایبەت سیمای ئۆتۆمبێلەكەی جوانتر كردووە، كە پێكهاتەكەی ئاسن و ئەلەمنیۆمە و لەسەر شێوەی بەرهەمەكانی GLC دروستكراوە.

درێژی 4.74 مەتر و پانی 1.88 مەتر و بەرزی 1.62 مەتر قەبارەی ئۆتۆمبێلەكە پێك دەهێنێت، كە دووری تەگەرەكانی لەیەكدی 2.87 مەترە لەگەڵ بوونی سندوقی دواوە بە قەبارەی 500 لیتر.

دوو بزوێنەری كارەبایی بە هێزی 480 ئەسپ هێز دەدەنە ئۆتۆمبێلەكە تا لە ماوەی 5.1 چركەدا بگاتە خێرایی 0 بۆ 180كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

باترییەكانی ئۆتۆمبێلەكە لە بڕینی ماوەی 470 كیلۆمەتر دا پێویستییان بە بارگاویكردنەوە دەبێت.

 


ئۆتۆمبێلەكە لە خۆ گری نوێترین بەكارخراوە تەكنەلۆجییەكانە و لە ڕێی سیستمی MBUX بە دوو شاشەی هەستەوەر كە 10.25 ئینجن هەموو كردەكانی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە جێبەجێ‌ دەكەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن