ڤیدیۆهەواڵ

ئۆپڵ، بە بزوێنەرێكی دوانی دەگەڕێتەوە

78جار بینراوە

پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ئۆپڵی ئەڵمانی ڕایگەیاند، نوێترین بەرهەمیان ئۆتۆمبێلێكی روس ئۆڤەرە، كە بزوێنەرەكەی دوو توخمە و لێكدراوی بزوێنەری ئاسایی و كارەباییە.

ئۆتۆمبێلە نوێكەی ئۆپڵ، دیزاینێكی سەردەمیانەی پێوە دیارە و جیاوازە لە دیزاینی بەرهەماكانی دیكەی كۆمپانیاكە، بە جۆرێك لە سیستمی یەك ڕەنگی خۆی دەرباز كردووە ڕەنگی ڕەشی تێكەڵ بە رەنگەكانی دیكە كردووە و دوو ڕەنگی لە هەر ئۆتۆمبێلێكیدا بە كارهێناوە.

ئۆپڵ لەگەڵ جیاوازی دیزاینی ئەم نەوە نوێیەدا، گۆڕانكاری لە ویل و تایەكانیشیدا كردووە قەبارەی تایەكانی بۆ 18 تا 20 ئینج گۆڕیوە و سیستمی بەگەڕ خەری دوانی و چواریشی لەم بەرهەمە نوێیەیدا داناوە.

ئۆپڵی نوێ‌ بە بزوێنەرێكی بەنزینی تۆربۆی 1.6 لیتری و بە هێزی 200 ئەسپ لەگەڵ بزوێنەرێكی كارەبایی بە هێزی 110 ئەسپ لە یەك بزوێنەردا كۆكردۆتەوە كە بە گێڕێكی 9 نمرەیی پەیوەستە.

بڕیارە ئەم بەرهەم نوێیەی ئۆپڵ، ساڵی داهاتوو بخرێتە بازارەكانی جیهانەوە و نرخەكەشی لە 25 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن