پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

تۆیۆتا Camatte 57، یەكەمین ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گەنجان


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

پاش ئەوەی لە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتیدا لە شاری تۆكیۆ، كۆمپانیای تۆیۆتا یەكەمین ئۆتۆمبێلی تەواو كارەبایی خۆی بۆ گەنجان نمایش كرد، ئەم ئۆتۆمبێلە لە ئێستادا خواستێكی زۆری لەسەرە.

ئۆتۆمبێلەكەی تۆیۆتا ناوی (Camatte 57)ی لێنراوە و تەواوی ئەزموونی رابردوویان لە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان، تیایدا بەكاهێناوە.

(Camatte 57) بە شێوەیەك دیزاین كراوە كە بە ئاسانی بتوانرێت پارچەكانی بگۆڕدرێت و لێخوڕینی زۆر ئاسانە بۆ مێردمنداڵان و گەنجان.

ئەوپەڕی خێرایی ئۆتۆمبێلەكە (50) كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا، كە دایكان و باوكان دەتوانن، خێرایی ئۆتۆمبێلەكە لە ئاستێكی دیاریكراودا دابنێن.
لە كاتی تەواو بارگاوی بوونەوەی باترییەكانیدا دەتوانێت نزیكەی (60) كیلۆمەتر ببرێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن