رێنماییهەواڵ

بۆ پەڕینەوەیەكی سەلامەت ئەم خاڵانە ڕەچاو بكە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

لەكاتی پەڕینەوەدا پردی پەڕینەوە بەكاربهێنە ئەگەر نەتوانی یان نەبوو، ئەوە لەسەر هێڵی پەرینەوە بپەڕێوە .


هەوڵبدە بەتایبەت لە شەوان لە شوێنێك بپەڕێوە كە شەقامەكە ڕووناك بێت تا شۆفێر بتبینێ.


لە شەقامێكی لیژایدا مەپەڕێرەوە چونكە لەوكاتەدا شۆفێر لایتی سەیارەكەی ڕووی لەخوارەوەیە و تۆ نابینێ .


هەوڵبدە لە شەودا پێڵاوەكەت یان جل و بەرگەكەت پارچە فسفۆڕێكی پێوەبێت .


لە پێشی ئۆتۆمبێلی بەرزەوە ڕاستەوخۆ مەچۆرە سەر شەقام، هەمیشە لە دوای ئۆتۆمبێلەكەوە بڕۆرە سەر شەقام بۆ ئەوەی سەیارەی هاتوو بتبینێ .

 

سەرچاوە/ هۆشیاری هاتوچۆ


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن