پرۆفایلهەواڵ

فۆرد نەوەیەكی نوێی فۆكەسی ئاشكرا كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

گەورە كۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل “فۆرد” نەوەیەكی نوێی فۆكەسی بە ناوی (ST) ڕاگەیاند، كە ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلەی بە یەكێك لە پرفرۆشترینەكان دادەنرێت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

ST، شێوە جانتایی، چەمبەری دەماردار و عەتەری دەرەچە فراوانی هەوا و لایتنی سەرنج ڕاكێش تایبەتمەندییەكی شێوە وەرزشی وەرگرتووە.

ئۆتۆمبێلە نوێكەی فۆرد سەردەمیترین بەكارهێنانە تەكنەلۆجییەكانی تێدا بەردەستە كە لە ڕێی شاشەی پەرەپێدراو و هەستەوەر مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە فراوانیەكی باشی هەیە و جێی 5 سەرنشین دەبێتەوە.

سیتمی دیاریكردنی خێرایی و دژە خلیسك، دیاریكردنی مەودای ڕێگاوبان، هەستەوەر و كامێرای پێش و دوای تێدا جێكراوەتەوە.

FOCUS ST، بەدوو بزوێنەری قەبارە جیاواز بەردەست دەبێت، بزوێنەرێكی تۆربۆ قەبارە 2.3 لیتر بەهێزی 276 ئەسپ، هەروەها بزوێنەرێكی 2.0 لیتری بە هێزی 187 ئەسپ كە بە گێر بۆكسی 6 نمرەیی و 7 نمرەییەوە بەستراون.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن