هەواڵ

سیترۆنی فەرەنسی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكەی ئاشكرا كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

دیزاینێك، كە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی نێو فیلمی خەیاڵە زانستییەكانە، جوان و سەرنج ڕاكێش، هیچ نییە جگە لە CITROEN 19 – 19 ، كە ئۆتۆمبێلێكی تەواو كارەباییە.

تایەی وەرزشی لە جۆری ” GOODYEAR” ، كرانەوەی دەرگا بە ڕووكاری پێش و دووا، جێگیر و فراوان لە ناوەوە، بەشێكی تایبەتمەندییەكانی ئەم بەرهەمە فەرەنسییەن.

پێكهاتەی هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكە، پلاستیك و ریشاڵی كاربۆنە و جێی چوار سەرنشین لە خۆ دەگرێت.

شاشەیەكی وەرگر لە ڕێی فەرمانی دەنگییەوە داواكارییەكانی شۆفێر بۆ لێخورین و كار پێكردن و وەڵامدانەوەی پەیوەندییە تەلە فۆنییەكان جێبەجێ‌ دەكات، هاوكات هەر لە ڕێی دەنگەوە فەرمان بكە و شوێنی گەیشتنت بڵێ‌ ئۆتۆمبێلەكە كورترین ڕێگات بۆ دیاریی دەكات بۆ گەیشتن.

ئۆتۆمبێلەكە سیستمی خۆكاری تێدایە و شۆفێر دەتوانێت هەر كات بیەوێـت دەستبەرداری لێخوڕین بێت و ئۆتۆمبێلەكە خۆكارانە بڕوات.

دوو بزوێنەری كارەبایی بە هێزی 460 ئەسپ هێز دەخەنە سەر تەگەرەكان و لە ماوەی 5 چركەدا خێرایی ئۆتۆمبێلەكە دەگەیەننە 100كلیۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

باترییەكانی CITREON، بەرگەی 800 كیلۆمەتر برینی ڕێگە دەگرن ئەو كات بارگاویی كردنەوەیان دەوێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن