رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاری

چی دەربارەی ژمارەی سەر دەبەی ڕۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل دەزانیت؟

214جار بینراوە

پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

چی دەربارەی ئەو ژمارانەی لەسەر ڕۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل هەیە دەزانیت؟ لەكاتی گۆڕیندا پێوستە زانیاری تەواوت لەسەر ئەو ژمارانە هەبێت، كە لەسەر دەبەی ڕۆنەكە نوسراوە.

زۆرێك لە دەبەی ڕۆنەكان دوای ناونیشانی ڕۆن و كواڵتی و ڕێكلامی تایبەتی كۆمپانیاكانی بەرهەمی ڕۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل دەستەواژەی ژمارەیەك و پیتێكی لەسەرە، وەك
( 5 W) (30 W)…. هتد.

بۆ ئەوەی سەركەوتوو بیت لە هەڵبژاردنی ڕۆنێكی گونجاو بۆ ئۆتۆمبێلەكەت، ئەوا دەبێت تەماشای كەتەلۆكی ئۆتۆمبێلەكەت بكەیت، چونكە بۆت دیاری كراوە، كە پێوستە چ ژمارەیەك لەو ژمارانە بۆ ئۆتۆمبێلەكەت بەكاری بهێنیت.

شارەزایانی بزوێنەری ئۆتۆمبێلیش دەڵێن، ئەگەر بزوێنەری ئۆتۆمبێل نوێ بوو لە وڵاتانی ناوچە گەرم دەكرێت (10) (W) (40) بەكار بهێنرێت.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، لە وڵاتانی گەرم بەهیچ شێوەیەك گونجاو نیە ڕۆنی (5) (W) (30) بۆ هیچ جۆرە بزوێنەرێك بەكار بهێنرێت، چونكە پلەكانی گەرما كاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر ڕۆنەكە.

(ژمارەیەك W ژمارەیەك) واتای چیە؟
ژمارەی یەكەم واتە پلەی گەرما واتە ئەم ڕۆنە تا ئەو پلە گەرمایە دەتوانێت كاری خۆی بكات و كێشە بۆ بزوێنەرەكە دروست نەكات.

ژمارەی دووەم لەگەڵ پیتی W واتە ڕێژەی چڕی ڕۆنەكە، كە تایبەت بە جۆری بزوێنەرەكان دروست دەكرێت (10) (W) (40) كەواتە ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت، كە ڕۆنی چڕی 10 توانای هەیە تا گەرمای 40 پلە كاری خۆی بێ كێشە ئەنجام بدات .

بەڵام لەهەرێمی كوردستان لە دوو كاتی جیاوازدا ڕۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت، لەوەرزی سەرما چڕییەكەی بۆ نزیكەی (10 W تا 15 W) كەم دەكەنەوە، بە پێچەوانەوە لە وەرزی گەرما چری ڕۆن بۆ (20 W) بەرز دەكەنەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ڕەچاوی هیلاكی بزوێنەرەكە بكرێت، هەروەها چۆنیەتی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلەكە، بەجۆرێك كە خاوەنەكەی كاری زۆری پێدەكات یاخود تەنها كاری ڕۆژانەی پێ ئەنجام دەدات ئەمانەش دەبێت لەبەرچاوبگیرێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن