رێنماییهەواڵ

چەند ڕێنماییەك تا لە حاڵەتی گڕ گرتنی ئۆتۆمبێلەكانتان بەدوور بن

102جار بینراوە

پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ڕێنمایی دەداتە هاوڵاتیان و شۆفێران تا لە وەرزی گەرمادا پارێزگاری لە ژیانی خۆیان و سەلامەتی ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن و بە دوور بن لە گڕ گرتنی ئۆتۆمبێلەكانیان.

 

رائید، سەركەوت كاڕەش ئەفسەر لەبەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، بە چەند خاڵێك ڕێنمایی شۆفێران دەكات تا لە حاڵەتی گڕ گرتنی ئۆتۆمبێلەكاینان بەدوور بن بە تایبەت لە كاتێكدا كە پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە:

– دووربكەوە لە تێكردنی بەنزینی خراپ و كواڵتی نزم .
– ڕۆژانە پشكنین بكە بۆ سۆندەكانی گواستنەوەی بەنزین بكەن، ئەمەش لەبەر مەترسی كون بوون یان داڕزان،بە تایبەتی ئۆتۆمبێلە مۆدیل كۆنەكان.
– دوربكەوە لە تێكردنی بەنزین لەكاتە گەرمەكاندا، بەتایبەتی نیوەڕۆ، چونكە دەبێتە هۆی دروست كردنی غاز لە ناو تانكی بەنزین، باشترە بەیانیان یاخود شەوان بەنزین لە ئۆتۆمۆبێل بكرێت.
– ئەگەر لە نیوەڕۆدا بەنزینت لە ئۆتۆمبێلەكەت كرد هەوڵبدە بەهێواشی بەنزینەكە تێبكەیت بۆ ئەوەی هەواو غاز لە ناو تانكی دروست نەبێت.
– هیچ جۆرە كەل و پەلێك لەناو ئۆتۆمبێلەكەت جێمەهێڵە وەك : شوشە و قتوی معتەر ، مۆبایل ، پاوەربانك ، هتد .
– لەكاتیر ِاگرتنی ئۆتۆمبێل، كەمێك جامەكان بكەرەوە تا هەوا گۆڕكێ هەبێت لەناو ئۆتۆمببَلەكەت.
– گەر هەستت كرد فیول پەمپی ئۆتۆمبێلەكەت لاواز بووە باشترە بیگۆڕیت چونكە لەكاربكەوێت لەوەرزی گەرمادا مەترسی دارە .
– هەوڵبدە ڕۆژانە قەپاغی تانكی بەنزین جارێك بكرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو هەواو غازاتەی دروست بووە خاڵی ببێتەوە بەتایبەتی ئۆتۆمبێلە مۆدیل كۆنەكان .
– نابێت بەهیچ شێوەیەك لە هاوین دا، قەبارەی ڕێژەی هەوای تایەكان زیاد و كەمی هەبێت چونكە دەبێتە هۆی گەرم بوون .
– لەوەرزی هاوین مەكینەی ئۆتۆمبێل زیاتر گەرم دەبێت بۆیە نابێت ڕۆن گۆڕین پشتگوی بخرێت .
– بەیانیان بەر لەدەرچوونت ئاوی ڕادێتیەر بپشكنە و ئاگات لە كەمو زیادی بێت.
– هەوڵبدە گەشتەكانت بۆ ڕێگای دوور لە بەیانیان یان ئێواران ئەنجام بدەیت .
– ئامێرێكی دەستی ئاگر كوژێنەوە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەت دابنێ‌ .
– ژمارەكانی بەرگری شارستانی 115 و 125 با لە مۆبایلەكەتدا هەبن و لە كاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێكی وادا پەیوەندی بكە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن