رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

چی دەربارەی ڤیوزی ئۆتۆمبێلەكەت دەزانیت؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

فیوزی ئۆتۆمبێل، یەكێك لە پێكهێنەرە گرنگەكانی ئۆتۆمبێلە و بەشێكی دیار و هەستیارە،  بچوكرتینە و كەمترین جێگەی لە قەبارەی ئۆتۆمبێلدا بۆخی داگیر كردووە..

 

هەر پارچەیەكی گرنگی ئۆتۆمبێل كە بەیاریدەی وزەی كارەبای ناو ئۆتۆمبێلەكە كار بكات، بۆ سەلامەت هێشتنەوەی فیوزێكی بۆ دانراوە وەك پارێزەرێك بۆی.

هەندێك جار كە پارچە ئەلكترۆنی و كارەباییەكان، لە كاردەكەون، شۆفێر ڕاستەوخۆ تێڕوانینی بۆ گۆڕنیی ئەو پارچانە دەڕوات، لە كاتێكدا ڕەنگە بە گۆڕینی فیوزی تایبەتمەند كێشەكە چارەسەر بێت.

 

بۆیە پێویستە شۆفێر شارەزا بێت لەسەر جۆری فیوزەكان و شوێنی جێگیری فیوزەكان لە ئۆتۆمبێلدا كە بە پێی ئۆتۆمبێل بۆردی فیوزەكان جێگەیان دەگۆڕێت، تا لە كاتی لە كاركەوتنی هەندێك هەندێك لە پارچەكانی ئۆتۆمبێل بەر لە بیر كردنەوەی گۆِرینی پارچەی ئۆتۆمبێل پەنا بۆ گۆڕینی ئەو فیوزانە ببات كە لە كار كەوتوون.

بۆ نمونە، لە هەندێك ئۆتۆمبێلدا، سیستمی ڕووناك كەرەوە و ئیشارەتەكان لەسەر یەك فیوز دانراون، ڕەنگە لەكارگەوتنی فیوز هۆكار بێت بۆ كارنەكردنی یەیكێك لە پێداویستییەكانی .

دەبێت لە كاتی گۆڕینی فیوزەكاندا، ئاگادار بین، بە پێی ژمارەو تایبەتمەندی، فیوزەكان بگۆڕین ڕەنگە ئاڵوگۆڕێكی هەڵە هۆكار بێت بۆ لە كارخستنی پارچەیەكی دیكەی ئۆتۆمبێلەكەت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن