رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

سیستمی CVT چی یەو چ ڕۆڵێك دەبینێت لە گێڕدا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

گێڕ گۆڕینی بەردەوامی، كە بە CVT ناسراوە (Continuously variable transmission) زۆر جاریش بەوە دەناسرێتەوە كە پێی دەوترێت گێڕ گۆڕینی یەك هەنگاو .

ئەم سیستمە، جۆرێكە لە گێری ئۆتۆماتیك كە تێیدا ڕیژەی گێر (gear ratio) دەگۆڕدێت بە بەردەوامی، بەپێی جۆری لێخوڕین و داواكاری شۆفێر.

بیرۆكەی كاركردنی سیستەمی گێڕ گۆڕینی بەردەوام (CVT)؛ ئەوەیە كە دوو پوولی شێوە قووچەك بە پێچەوانەی یەكتر لە تەنیشت یەك دانراون (كە یەكێكیان بە بزوێنەر بەستراوە و ئەیتریان جووڵەدەكات كە بە شەفتی دەرچوونەوە بەستراوە Output Shaft.

ئەم دوو پولیە بە قایشێكی زنجیری پتەو لە یەكتری بەستراون، بۆشاییەك هەیە لە نێوانیان كە بەرپرسە لە دروستكردنی ڕێژەی گێڕ، بە زیاد كردن و كەمكردنەوەی خێرایی دەبێتە هۆی جوڵاندنی زنجیرەكەی نێوانیان و گۆڕانكاری لە خێرایی.

لە سیستەمی گێڕ گۆڕینی بەردەوام بە نزیكەیی %88 ی چووستی دەگوازرێتەوە
(لە كاتێكدا لە گێڕ ئۆتۆماتیك كەمترە لە %85)، تێچووی بەرھەم ھێنانی كەمترە، چووستی بزوێنەر زیاتر بەركارە، لە كاتی لێخوڕین كاتێك ھێز گرنگترە بەلاتەوە وەك لە داھات، گێڕ گۆڕانی بەردەوام ھێزێكی زۆر دەبەخشێت لە RPM ی دیاری كراوی مەكینەدا بۆئەوەی زۆرتین ھێز بەرھەم بھێنرێت.

باشی و خراپیەكانی (CVT)

 

سوودە نموونەیەكانی گێڕ گۆڕینی بەردەوام (CVT)


لە ڕووی داراییەوە گرنگیەكی بێ وێنەی ھەیە؛ بەھۆی ئەوەی ئەم سیستمە لەكاتی لێخوڕینی ئاساییدا RPM ێكی كەم بەكاردەھێنێت و لەكاتی بەرزیی و نزمی و باری تایبەتی لێخوڕین، سیستمی كۆمپیوتەری ئۆتۆمبێلەكە خۆی بۆ ماوەیەك RPM بەرز و نزم دەكات و دواتر دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، بەمەش بەكارھێنانی سووتەمەنی یاخوود ووزە بە شێوەیەكی زۆر ڕێك و پێك دەیێت و كەمتر بەكاردەبرێت، بۆیە لە ئۆتۆمبێلە كارەبایەكاندا گرنگیەكی زۆری ھەیە.

نەرمی لە لێخوڕیندا: بەھۆی ئەوەی لەم سیستمەدا گێڕ گۆڕین نیە بەڵكو تەنھا بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەیەكی بەردەوام ھەیە، بۆیە ھەست بە لەقین یا جوڵەی گێڕ گۆڕین ناكەیت، بەمەش نموونەیەكی لێخووڕینی تایبەتت پێ دەبەخشێت.

نرخی تێچوون: بەھۆی ئەوەی پارچەی كەمتری تێدا بەكاردێت و پێكھاتەیەكی میكانیكی سادەی ھەیە بۆیە تێچووی دروست كردنی كەمە (بۆیە لە زۆربەی بەكارھێنانە بچووكەكاندا بەكاردێت وەك ماتۆرسایكل).

 

خراپیەكانی گێڕ گۆڕینی بەردەوام (CVT)

 

چێژ بەخش نیە: بەھۆی ئەوەی كە گێڕ گۆڕینی تێدا نیە و زۆربەی كات بزوێنەر لەسەر RPM ی كەمە، بەمەش دەنگی مەكینە و ئەگزۆز نابیسترێت، ھەست بە گێڕ گۆڕین ناكەیت و زۆر جار ھەست بە وەستاویەك دەكەین لە لێخوڕین.

خزمەتگوزاری: ئەگەر شوێنێك یا كەسێك لێھاتوو و باوەڕپێكراو نەبێت ناتوانێ كار لە چاكردنەوە یا خزمەتگوزاری ئەم جۆرە گێڕە بكات، سەرەڕای ئەوەش تێچووی چاكردنەوە و خزمەتگووزاری بەرزە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن