رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاری

هۆكارەكانی هەڵبوونی گڵۆپی ئێرباگ چی یە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ئێرباگ، كە تەكنەلۆژیایەكی پارێزەری نێو ئۆتۆمبێلەكانەو لە ئێستادا زۆرینەی كۆمپانیاكان لە بەرهەمەكانیاندا جێگیریان كردووە و بووەتە هۆیەك بۆ زیادبوونی تایبەتمەندی پارێزەر لە ئۆتۆمبێلدا.

 

هەندێك جار بێ‌ ئەوەی هیچ زەبرێكی دەرەكی یان پێكدادانێك ڕوویدا بێت، گڵۆپی ئێرباگ لە ناو داشبۆردی ئۆتۆمبێلەكەتدا هەڵ دەبێت، ئەمانەی خوارەوە هۆكاری ئەو دۆخەن:

– هەڵبوونی ئەم ئاماژەیە، لە نێو داشبۆردی ئۆتۆمبێلەكەتدا، هەندێك كات هۆكارەكەی بۆ لەكاركەوتنی “فیوز”ی تایبەت بە ئێرباگ دەگەڕێتەوە بە گۆڕینی ئاماژەكە لەسەر داشبۆرد نامێنێت.

– وردە گرفتی كارەبایی نێو ئۆتۆمبێلیش هەندێك جار هۆكارە بۆ هەڵبوونی گڵۆپ.

– لەكار كەوتنی هەستەوەر و ئاماژەدەرەكانی كاركردنی ئێرباگ یەكێك لە هۆكارەكانی ترە.

– لە هەندێك لە ئۆتۆمبێلەكاندا، ئاماژەدەری ئێرباگ پەیوەست كراوە بە پشتێنی دڵنیایی و بە نەبەستن یان بوونی كێشە لە پشتێنەكەدا ئاماژەی ئێرباگ دێتە سەر داشبۆرد.

– لەتەگەری پێشەوەی ئۆتۆمبێل بە تایبەت لای شۆفێر، كانزایەكی قورس بوونی هەیە، كە یاریدەی بەگەڕخستنی ئێرباگ لەكاتی پێكداداندا دەدات، ئەم كانزایە هەندێك جار لە كار دەكەویـَت یان بە هەر هۆیەك بێت لەكار دەوەستێت، یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی هەڵبوونی گڵۆپی ئێرباگ بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە.

 

هەڵبوونی ئەو ئاماژە دەرە، هیچ گرفتێكی وا بۆ ئۆتۆمبێل ناهێنێتە پێش و ڕەنگە لە هەندێك باردا هەڵەی تەكنیكی یان لەكاركەوتنی زۆر ساكاری پارچە یارمەتیدەرەكانی بێت و بەسەردانت بۆلای سەنتەری خزمەتگوزاری پەیوەست بە كارەبایی ئۆتۆمبێلەكەت لە ڕێی پشكنینی كۆمپیوتەری گرفتەكەت بۆ دیاریی و چارەسەر دەكەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن