رێبەری ئۆتۆمبێلهەواڵ

چەند نیشانەیەك، پێت دەڵێن كاتی گۆڕینی ئۆتۆمبێلەكەت هاتووە

481جار بینراوە

پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

هەر پێویستییەك بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دروستكراوە و لەو ماوەیە بەدوا، وردە وردە بە پێی كات و بەكارهێنان هەندێك نیشانە دێنە پێش كە ئاماژەی كۆتایی تەمەنی كاركردن دەخەنە ڕوو، ئەمە بۆ ئۆتۆمبێلیش ڕاستە.

چەند نیشانەیەك كە ئاماژەی ئەوەت دەدەنێ‌ تەمەنی كار پێكردنی ئۆتۆمبێلەكەت بەرەو كۆتایی دەڕوات و گەر پارەت هەیە پێویستە بیگۆِریت:

 

پەیدابوونی دەنگ یان بۆنی جۆراوجۆر

 

هەموو ئۆتۆمبێلێك كە لە كارخانە دێتە دەرەوە و دەدرێتە دەست كڕیارانی بۆنێكی تایبەتمەند كۆمپانیاكەی لێ‌ دەدرێت، بە پێی بەسەر چوونی تەمەنی ئۆتۆمبێل ئەم بۆنەش گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بۆ بۆنی جیاواز دەگۆڕێت و هەندێك جاریش كارلێكی پارچەكانی ئۆتۆمبێل خۆیان هۆكار دەین بۆ دەردانی بۆنی ناخۆش لە ئۆتۆمبێلەكەتدا.
هاوكات بە پێی هەڵكشانی تەمەنی ئۆتۆمبێلەكە، شل بوونەوە و لێكترازانی هەندێك پارچە دەنگ و ژاوەژاو دروست دەكەن كە بە گۆڕینی پارچەكانیش ئەو دەنگە چارەسەر نابێت.

لێچوون

ئۆتۆمبێلەكان بە پێی بەسەر چوونی تەمەنیان نیشانەی جیاوازیان لێ‌ دەردەكەوێت، لێچوونی ئاو و ڕۆنی بزوێنەر و لیككردنی دەبۆی كلاج یان ئیستۆپ …هتد، لە نیشانەكانی بەسەر چوونی تەمەنی ئۆتۆمبێلەكەتن، هەندێك جار بە گۆِرین یان چاككردن ئەم دۆخە باش دەبێت بەڵام باش بوونێكی كاتی یە.

دووكەڵ

بوونی دووكەڵ نیشانەیە بۆ بوونی كێشەی مەترسیدار لە ئۆتۆمبێلدا كە بە سێ‌ جۆر ڕەنگ ئەم دووكەڵە بەرچاو دەكەوێت و هەریەكەیان نیشانەیە بۆ بوونی كێشەیەك، دووكەڵی (ڕەش، خۆڵەمێشی، سپی) بەجۆرێك دووكەڵی ڕەش ئاماژەیە بۆ پیسی بەخاخ یان كابرێتەر یان فلتەری هەوا، خۆڵەمێشی ئاماژەیە بۆ زیاد سووتانی ڕۆن و بەهەدەردانی زیاتری ڕۆنی بزوێنەر، هەرچی دووكەڵی سپیە ئاماژەیە بۆ ناهەموواری دۆخی بزوێنەر بەتایبەت پستۆنەكان.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بزوێنەر

لە باری ئاسایدا بزوێنەر گەرم دەبێت، بەڵام كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان لە سەر داشبۆردی ئۆتۆمبێلەكان باری ئاسایی گەرم بوونی بزوێنەریان دیاریكردووە، گەر لەو بارە دیاریكراوە بەردەوام هەڵكشا ئەوا كێشەیەك هەیە، ئەم دۆخە لە ئۆتۆمبێلە كۆنەكاندا زۆرە.

پێویستی لەڕادەبەردەری سووتەمەنی

یەكێكی دیكە لە نیشانەكانی چوونە تەمەنی ئۆتۆمبێلەكەت، بەهەدەردانی زیاد لە پێویستی سووتەمەنییە، بە جۆرێك ستانداردی بەكاربەری سووتەمەنی بۆی بە پێی ڕێنمایی كۆمپانیای بەرهەمهێمن ئەگەر بۆ 100 كیلۆمەتر 8 لیتر بسوتێنێ‌ ئەم بڕە بۆ 13 لیتر بەرز ببێتەوە جگە لە زیانی ماددی ئەوەشت پێ‌ دەڵێت، كاتی گۆڕینم هاتووە.

دەركردنی دەنگی گێڕ

دەركردنی دەنگی گێڕیش یەكێكی دیكە لە نیشانەكانی هەڵكشانی تەمەنی ئۆتۆمبێلە، كە وك پێویست گێڕ ناگۆِرێت و تەكان دەدات و ناو بەناو دەنگ دەردەكات.

 

چاككردنەوە بە تێچووی بەرز

ساڵانە هەندێك لە پارچەی یەدەگ و پێویستی لە هەمان مۆدێلی ئۆتۆمبێلدا زیاد دەبن یان گۆڕانكاریان بەسەردا دێت، ئەم گۆڕانكاریانە هۆكارن بۆ ئەوەی وەك پێویست پارچەی یەدەگت دەست نەكەوێـت، یان گەر دەستیشت بكەوێـت تێچووی كڕین و چاككردنەوەی زۆری بوێت.

 

• هەندێك جار ئەم خاڵانە پێچەوانە دەبنەوە بە پێی ئاستی خەمخۆری و بەكارهێنانی شۆفێر بۆ ئۆتۆمبێلەكەی.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن