Uncategorized

ڕەنگی ئۆتۆمبێلەكەت چی لەسەر كەسایەتیت ئاشكرا دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كاتێك بڕیار دەدەیت ئۆتۆمبێل بكڕیت چ ڕەنگێك هەڵدەبژێریت؟ ئەو ڕەنگ هەڵبژاردنە پەیوەستە بە كەسایەتیتەوە و بێ هۆكار نییە، لێرە نهێنیەكەی بزانە:

 

سور

كەسانێكن حەزیان بە ژیانێكی ڕەونەقدار و بڕ جۆش و خرۆش هەیە، هەر بۆیە كەسێكی گاڵتەجاڕ و بە تەماحن، بەڵام توڕە و هەڵەشەشن.

 

ڕەساسی


ئەو كەسانەی ئەم ڕەنگە هەڵدەبژێرن بەگشتی حەزیان بە شتی ئاسوودە و عەمەلی هەیە و زیاتر بەدوای ئەوەدان نەك تەنها جوانی، كەسانێكی جێگیرن و هەندێكجار شەرمنیشن، بەڵام ئاقڵ و وریان.

 

سلڤەر – زیویی


ئەو كەسانەی ئەم جۆرە ڕەنگە هەڵدەبژێرن كەسانێكن حەزیان بە كارە، خاوەنی زەوقێكی جوانن و كارامەن لەكاردا و بەردەوام هەوڵی بەرەوپێشچوون دەدەن.

شین


خاوەنی ئۆتۆمبێلی شین كەسانی دڵكراوەن و هاوڕێیان زۆرە، بەگشتی گەشبینن لە ژیانیاندا و كەسانێكی سەرڕاستیشن.

 

قاوەیی و بێجی


خاوەنی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە كەسانی زۆر میهرەبان و بەڕێزن، زۆر گوێ بە ستایل و كەشخەیی نادەن و ئاسوودەییان لا گرنگترە.

 

سەوز

كەسانێكن متمانەیان بەخۆیانەوە حەزدەكەن شتەكانیان شاز و جیاواز بێت، حەزیان بە ئارامی و ژیانێكی ئاشتیانە هەیە.

 

زەرد


كەسانێكی گەنج و زۆر گەشبینن لە ژیان، حەزیان بەچێژ وەرگرتنە لە خۆشیەكانی ژیان و كەسانی كۆمیدی و گاڵتەجاڕن.

 

ڕەش


ئەم جۆرە كەسانە شتی كلاسیكی بەسەر مۆدێرنەدا هەڵدەبژێرن، حەزیان بە شتی كەشخەیە و بەباشی دەتوانن كۆنتڕۆڵی خۆیان بكەن، كەسانێكی بەهێزن.

 

سپی


ئەم ڕەنگە تێكەڵەیەكە لە مۆدێرنە و ستایلی ناوازە، خاوەنەكانیان پاك و متمانەپێكراون و حەزیان بە ژیانی سادەیە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن