Uncategorized

تۆیۆتا خۆی بۆ پڕۆژەیەكی گەورە ئامادە دەكات

152جار بینراوە

پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای تۆیۆتا، سەرقاڵی دانانی نەخشەڕێیەكی نێودەوڵەتییە و دەیەوێت هەنگاو بەرەو بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی هایدرۆجینی بنێـت.

بە پێی ڕاگەیەنراوی كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی، كۆمپانیاكە لە نزیك بارەگای سەرەكییان لە ژاپۆن كارگەیەكی گەورەی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە هایدرۆجینییەكانی دامەزراندووە و لە سەرەتای ساڵی داهاتووشەوە دەست بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بەنزین دەكەن و لە یەكەم هەوڵیشدا 30 هەزار ئۆتۆمبێلی كارپێكەر بە هایدرۆجین بەرهەم دەهێنن.

لە ئێستادا كۆمپانیای تۆیۆتا، یەكەمین بەرهەمی خۆی بە ناوی “میرای” كە بە هایدرۆجین كار دەكات لە بازاڕەكانی ئەمریكا و ئەوروپا و ژاپۆن بوونی هەیە.

كۆمپانیاكە پلانی هەیە كە لە ساڵی 2020 وە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەكانی بە شێوەیەكی تەدریجی بۆ هایدرۆجین بگۆڕێت كە وزەیەكی خاوێنە .

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن