رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

سوودی ئەم پارچەیە لە ئۆتۆمبێلەكەتدا بزانە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

بە پێی سەردەم گۆرانكاری گەورە لە مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكاندا ڕوو دەدات، ئۆتۆمبێلەكانی ساڵانی 1990 تا 2000 سیستمی لاسلكی بۆ وەرگرتنی شەپۆلەكانی ڕادیۆ بە جۆرێك دیزاین كرابوو، كە بەرگەی پەستانی هەوای نەدەگرت و تووشی شكان دەبوو، بەڵام لە ئێستادا و لە ئۆتۆمبیلە مۆدیڵ بەرزەكاندا ئەم سیستمە بۆ شێوازێكی دیكە گۆِردراوە كە جیا لە ئەركەكانی، تایبەتمەندییەكی لە جوانی و كەشخەیی بە ئۆتۆمبێلداوە.

ئەم پێكهاتەیە جیا لەوەی رۆڵی ئارێلێك بۆ وەرگرتنی شەپۆلەكانی ڕادیۆ دەبینێـت، هۆكاریشە بۆ وەرگرتنی پەخشی ئەو جێگایانەی كە ئینتەرنێت تیایدا كار دەكات، لە هەندێك ئۆتۆمبێلیشدا وەك یاریدەدەرێك بۆ بەستنەوە بە مانگە دستكردەكان رۆڵ دەبینێت.

پێكهاتەكە جیا لە ڕۆڵە تەكنیكیەكەی ڕۆڵێكی فیزیایشی دراوەتێ‌ ئەویش ئەوەیە كە بە جۆرێك دیزاین كراوە، كاتێك ئۆتۆمبێل لە خێزاییەكی لە ڕادەبەدەر دەڕوات، ئەم پێكهاتەیە داینامكیەتی هەوا بەجۆرێك دابەش دەكات كە پەستانی سەر ئۆتۆمبێلەكە بۆ تێپەرینی هەوا هاوسەنگ دەكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن