هەواڵ

كارخانەكانی ڕووسیای مێرسیدس دەست بە بەرهەمهێنان دەكەن


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

پاش ئەوەی لە مانگی ڕابردوو، كارخانەیەكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی مێرسیدس لە ڕووسیا كرایەوە، وا بڕیارە بۆ ساڵی ئایندە یەكەم بەرهەمی خۆی بە جۆری E بخاتە بازارەكانەوە.

( Е 200 و Е 200 4MATIC و Е 220 d 4Matic )بە پێی زانیارییەكان كە لە ماڵپەرە تایبەتەكانی بواری ئۆتۆمبێل بڵاو كراونەتەوە، ئەو كارخانەیەی ڕووسیا، مێرسیدس لە جۆرەكانی،
بە بزوێنەری بەنزین بە قارەی جیاواز بەرهەم دەهێنن كە هێزی 194 تا 197 ئەسپیان دەبێت و بە گێڕ بۆكسی 9 نمرەیی پەیوەست دەكرێن.

 

مێرسیدس، پلانی گشتگیری هەیە بۆ داهاتوو لەو وڵاتەو بڕیاریداوە هەریەكە لە جۆرەكانی ( GLE و GLC وGLS) بە تەگەری هەڵسوڕێنەری چواری بەرهەم بهێنێت، هەر بە پێی پلانەكە یەكەم هەنگاوی مێرسیدس دروستكردنی 25 هەزار ئۆتۆمبێل دەبێت لە ساڵی ئایندەدا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن