رێبەری ئۆتۆمبێلڤیدیۆ

ستار لاین، ئۆتۆمبێلە بێ‌ شۆفێرەكەی تاقیكردەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

بۆ جاری دووەم، كۆمپانیای ستار لاینی رووسی، ئۆتۆمبێلە بێ‌ شۆفێرەكەی تاقیكردەوە و گەشتی 7 شاری ڕووسیای پێ ئەنجامدرا.

ئۆتۆمبێلەكەی ستار لاین، كامێرای چاودێری، رادار، تەكنەلۆجیای هەستەوەرو وەرگری تیا بەگەڕ خراوە و پێكهاتەكانی بەرگەی سەرمای بەهێزی ناوچەكە دەگرێت تا 30-40 پلە ژێر سفر.


ئۆتۆمبێلەكە دوای پشكنینی تەواوەتی لایەنی تەكنیكی، خرایە سەر شەقامەكان و بە پێی ڕێڕەوی دیاریكراو لەسەر نەخشە دەست بە جوڵە پێكردنی كرا.

ئەمە بۆ جاری دووەمە، كە ستار لاین، تاقیدەكرێتەوە، پێشتر ئۆتۆمبێلەكە توانیبووی تەنها 2500 كیلۆمەتر رێ بكات، بەڵام ئەمجارە ئەو ژمارەیەی بە زیادەوە تێپەراندووە و چاوەڕێ دەكرێت بڕیاری كۆتایی لەسەر كارپێكردنی تەواوەتی بدرێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن