پرۆفایلرێبەری ئۆتۆمبێلهەواڵ

ڤۆڵڤۆ، بە داهێنانێك ژیانی هەزاران كەس لە مەرگ و ڕووداوەكان ڕزگار دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ڤۆڵڤۆی سویدی، پەرەی بە داهێنانێكی ناوازە داوە لە ڕێی توانای زیرەكی دەستكرد، لە جۆرێك لە كامێرادا كە لە ئاوێنەكان و جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێدا جێگیر دەكرێت.

داهێنانەكەی ڤۆڵڤۆ بە جۆرێكە، كامێرای جێگیر لە ئاوێنەكان و جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل، توانای ناسینەوە و تۆماركردنی دۆخی تایبەتی شۆفیێریان هەیە و لە كاتی ناهەمواری شۆفێریكردندا ڕێ لە جوڵەی ئۆتۆمبێلەكە دەگرن.

 

زیرەكی دەستكردی ناو ئەم داهێنانە بە جۆرێكە، كە شۆفێر گەر لە دۆخی مەستی، یان خەواڵوویی، یاخوود ماندوویدا بێت، هەستی پێ دەكات و لە كاتی نەمانی تەركیزدا ئۆتۆمبێلەكە نزیكترین ناوچەی پارێزراو دەدۆزێتەوە و لە رۆشتن دەوەستێت.

لە دۆخی ماندوویی و خەواڵووی شۆفێردا ئاوێنەكان، ئاماژەی هۆشداری لە ڕێی دەنگەوە دەدەنە سپیكەرەكانی ئۆتۆمبێلەكە، دواتر بەشەكانی سەلامەتی ئۆتۆمبێلەكە دەكەونە دۆخی ئامادەباشی و یەكەم هەنگاو بە كەمكردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلەكە دەست پێدەكەن، لە ئەگەری بەئاگاهاتنەوەشدا ئۆتۆمبێلەكە بە ویستی شۆفێر دەخرێتەوە باری ئاسایی ڕۆشتن یاخود گەر نەتوانرا ئەوا خۆكارانە ئۆتۆمبێلەكە خۆی دەوەستێتت.

 

ئەم داهێنانەی كۆمپانیا سویدییەكە، لە نەوەكانی داهاتووی بەرهەمەكانیدا بۆ ساڵی 2020 بەگەڕ دەخرێت و چاوەڕوانی ئەوەی لێدەكرێت بەر بە ڕووداوی نەخوازراو بگرێت و لێیەوە ژمارەی ڕووداو و قوربانیان ڕوو لە كەمبونەوە بكات


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن