پرۆفایلهەواڵ

سكۆدا، ” pik up”ەكەی نمایش كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای سكۆدا، یەكێك لە ئۆتۆمبێلە نایابەكانی خۆی نمایش كرد، كە “pik up” ێكی سەرنج ڕاكێشە و چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەكرێت فرۆشێكی زۆری هەبێ و ببێتە یەكێك لە پڕجەماوەریترین ئۆتۆمبێلەكان.

ئۆتۆمبێلە نوێكەی سكۆدا، ناوی (mountiaq)ە، بلاجكتۆری بەهێز و هەیكەلێكی سەرنج ڕاكێشی هەیە كە هاوتای ئۆتۆمبێلە تایبەتمەندەكانی ڕاوكردنە، قەبارەی تایەكانی و بەرزی هەیكەل لەسەر تەگەرەكانی وایكردووە، شكێنەری بەربەست و بڕەری رێگە سەخت و تەنگەبەرەكان بێت.

هەردوو سیستمی هەڵسوڕێنەری دوانی و چواری تەگەرەكانی، یەكێكە لە تایبەتمەندییە ناوازەكانی ئەم ئۆتۆمبێلە.

كێشی ئۆتۆمبێلەكە، 2450 كیلۆگرامە، كە هێزی 190 ئەسپ توانای بزوێنەرە چوار بستۆنییەكەیەتی و بە گێربۆكسێكی ئۆتۆماتیكی 7 نمرەیی پەیوەست كراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن