رێبەری ئۆتۆمبێلهەواڵ

لەمەودوا، تایەی ئۆتۆمبێلەكان پێویستیان بە هەوا نابێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

ئیتر لەکاتی خێرایی لەڕادەبەدەردا، تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەکەت نابێتە ھۆی ترس بۆ سەر ژیانت، چونکە کۆمپانیای میشلان لە ئەمریکا جۆرێکی دەگمەن لە تایە دێنێتە ئاراوە کە پێویستی بە ھەوا نابێت.

ڕۆژی 5-6-2019 کۆمپانیای میشلان لەگەڵ کۆمپانیای “جی ئێم سی” نمایشی بەرهەمە پیشەسازییە نوێیەکەی کرد کە جۆرێکی نوێیە لە تایەی ئۆتۆمبێل، پێویستی بە ھەوا نییە و تەنانەت لەگەڵ تاسە و چاڵوچۆڵی شەقامدا خۆی دەگونجێنێت.

ھەردوو کۆمپانیاکە سەرقاڵی ئەوەن تا ساڵی 2024 تایەی ئۆتۆمبێل نەھێڵن کە ھەوای پێویست بێت.

 

سەرەتا وەک کاری ئەزموونی لەسە ئۆتۆمبێلی شۆفرلێت پۆڵت ئی ڤی، ئەم بەرهەمەیان تاقیی کردوۆتەوە و سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.

 

یەکێک لە ھۆکارە گرنگەکانی ئەم داھێنانە دەگمەنەی میشلان-ی ئەمریکی، پاربزگاری کردنە لە ژینگە، چونکە بەپێی توێژینەوەیەکی کۆمپانیاکە ساڵانە 200 ملیۆن تایەی ئۆتۆمبێل بەھۆی تەقینەوە لەسەرانسەری جیھان فڕێ دەدرێت و بەشێکی زۆری ئەبێتەھۆی پیسبوونی ژینگە.

 

وەرگێڕانی: لوقمان غەفوور
سەرچاوە: سایت کۆمپانیای جی ئێم سی


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن