پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

شۆفرلێت،ئۆتۆمبێلێكی خێزانی و هەرزانی بەرهەمهێنا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كارخانەكانی گەورە كۆمپانیای جێنراڵ مۆتۆرزی ئەمریكی، لە ئۆزباكستان، ئۆتۆمبێلێكی خێزانییان بەرهەم هێنا بەناوی onix .

ئەم بەرهەمە نوێیەی جێنراڵ مۆتۆرز، لە ڕووی دیزاین و هەیكەلەوە سەرنج ڕاكێشەوە و نرخێكی گونجاویشی هەیە بە جۆرێك ئەوانەی ئاستی داهاتیان مامناوەندە دەتوانن بیكڕن.

ئۆتۆمبێلەكە بە شێوەی سیدان و هاشباگ “سندوق و جانتایی” بەردەستە و جێی 5 سەرنشین بە شۆفێرەوە دەبێتەوە تیایدا.

تیرەی تایەكانی onix 14 و 15 ئینجن، بزوێنەری چوار پستۆنی بە هێزی 120 ئەسپ و 140 ئەسپ گوڕ بە تەگەرەكانی دەدات و بە گێرێكی 6 نمرەیی ئۆتۆماتیك پەیوەست كراوە.

نرخی ئەم بەرهەمەی جێنڕاڵ مۆتۆرز لە 10 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن