رێنماییهەواڵ

داهێنانێك ئەو ڕووداوانە كەم دەكاتەوە، كە بەهۆی (ناوچەی كوێر) ڕوو دەدەن


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

ئەو ڕووداوانەی بە هۆی نەبینینی تەواوەتی ئۆتۆمبێلی تەنیشت ڕوودەدەن، تا دێت ڕوویان لە زیاد بوونە، داهێنانێكی كۆمپانیای “فۆرد” یش دەبێتە هۆكاری كەم بوونەوەی ئەو ڕووداوانەی بەهۆی ناوچەی كوێرەوە ڕوو دەدەن.

 

سیستمی “COPILO 360” كە بیرۆكە و داهێنراوی كۆمپانیای فۆردی ئەمریكاییە، یاریدەی شۆفێر دەدات لەكاتی لادانی یان گۆِڕینی لاینەكان، ئاگاداری ئۆتۆمبێلی تەنیشتی بێت لە كاتێكدا ئۆتۆمبێلەكە دێتە “ناوچەی كوێر “یان نەبینراو .

 

ئەم داهێنانەی فۆرد، لە ڕێی هەستەوەرەكانی تەنیشت و دوای ئۆتۆمبێلەكەوە ئاماژە دەدەنە شۆفێر كە وریای ئۆتۆمبێلی تەنیشتی بێت لە كاتی لاداندا و هێمای نزیكی ئۆتۆمبێل دێتە سەر ئاوێنەكانی، گەر شۆفێر هەر سوور بوو لەسەر لادان یان ئاگاداری ئاگاداركەروەكە نەبوو، ئۆتۆمبێلەكە خۆكارانە لاینی خۆی دەگرێت و ناهێڵێت لادان ئەنجام بدرێت.

 

بە پێی توێژینەوەیەك، لە ساڵی 2018 كە لە ئەمارەتی دوبەی ئیماراتی عەرەبی ئەنجامدراوە، بەهۆی كردەی لادان و نەبینینی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی كوێردا، 438 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە و تیایدا، 59 كەس گیانیان لە دەستداوە و 495ی دیكەش بریندار بوون.

 

هەر بە پێی توێژینەوەكە، لە %33ی ئەو ڕووداوانەی لەو ساڵەدا لە دوبەی ڕوویانداوە، هۆكارەكەی بۆ نەبینینی ئۆتۆمبێلی “ناوچەی كوێر” گەڕاوەتەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن