ڤیدیۆهەواڵ

تاكسی فڕیوی” Lilium Jet” خێراییەكەی دەگاتە 300 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای ” Lilium Aviation”ی ئەڵمانی، تاقیكاریەكی سەركەوتووی ئەنجامدا لە دەرخستەی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت كە بە تاكسی فڕیو ناو دەبرێت.

كۆمپانیای ناوبراو، بیرۆكەی چەند خوێندكارێكی زانكۆی “میونخ”ی كردۆتە ڕاستی و لێیەوە تاكسی فڕیوی بە ناوی ” Lilium Jet”ی بەرهەمهێناوە و لە میانی تاقیكاری فڕینیشدا بەرهەمەكە سەركەوتنی تەواوەتی بە دەستهێناوە، كە لە كاتی فڕیندا هاوشێوەی هێلیكۆپتەر هەڵدەستێت.


كۆمپانیای ” Lilium Aviation”ی ئەڵمانی، پەرەی بە بیرۆكەكە داوە و بە نوێترین دیزاین و بەگەڕخستنی تەكنەلۆجیای سەردەم تاكسییەكی فڕیوی بەرهەمهێناوە كە جێی 5 سەرنشین دەبێتەوە تیایدا و توانای خێرایشی دەگاتە 300 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن