رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

چەند جێگرەوەیەك بۆ ئەوكاتانەی ساردكەرەوەكەت كار ناكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

وەرزی هاوین و ئاژووتنی ئۆتۆمبێل بە بێ‌ بوونی ساردكەرەوە ” تەبرید” حاڵێكی ناهەمووار بۆ شۆفێر دەهێنێتە پێش، بۆیە گرنگە لەم وەرزەدا ساردكەرەوەكەت گرنگی پێ بدەیت، وای دابنێ‌ لە گەشتدایت و كتوپڕ دۆخێك دێتە پێشەوە بۆت گرفت لە ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەتدا دروست دەبێت، دۆخەكە ئاسایی وەر بگرە، پێگەی بە ناوبانگی WikiHow چەند ڕێگەیەكی بۆ ئەو دۆخە داناوە تا دەگەیتە شوێنی دیاریكراوی گەشتەكەت و پاشان چاكردنی گرفتی ساردكەرەوەكەت.

 

– بەكارهێنانی دەبەی ئاوی بەستوو

دەبەیەك ئاووی بەستوو لە پارچەیەك قوماش بئاڵێنە و لە نێوانی كوشنی ئۆتۆمبێل و ملتدا دایبنێ‌، ئەم ناوچەیە نزیكە لەو رژێنانەی كە هۆكاری دەردانی ئارەقێكی زۆرن، بە ساردكردنەوەی ئەم ناوچەیە بەشەكانی دیكەی جەستەش فێنكییان دەبێتەوە و تا ڕادەیەك لە گەرما و ئارەق كردنەوەی زۆر بە دوور دەبیت.

-پۆشاكی تەنك و گونجاو بپۆشە

خۆت بە دوور بگرە لە لەبەر كردنی پۆشاكی ئەستورو تەسك، هەوڵ بدە ئەو پۆشاكانە بپۆشیت كە ئاسوودەیی بە جەستەت دەدەن و هاتوچۆی هەوا تیایدا ئاسانە، بۆ ئەم بابەتە ئەو پۆشاكانە بە سوودن كە لە لۆكەی تەواوەتی درویست كراون وەك كەتان و خام.

كردنەوەی جامەكان و داپۆشینی بەشێكیان

هەردوو جامی لا تەنیشت و بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكەت دابپۆشە و هەردوو جامی لاتەنیشتەكانی بەشی پێشەوەش بە پێی پێویست داگرە خوارەوە، ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت سڵاید بوو باشترە ئەویش بكەیتەوە بەم جۆرە هەوا گۆِركێیەكی باش ڕوو دەدات، بەڵام ئاكاداربە بە كردنەوەی تەنها جامێك هیچ هەوا گۆِركێیەك ناكرێت.

– كات و شوێنی رۆیشتنت بگۆِرە

هەوڵ بدە لە كاتەكانی بەیانیان زوو یان دەمەو ئێوارە دەست بە ڕۆشتن بكەیت و خۆت نەخەیتە ئەو كاتانەی كە تیشكی رۆژ بەهێزە.
خۆت لە ئەو ڕێگایانەش بە دوور بگرە كە جەنجاڵن و ئۆتۆمبێلی زۆریان لەسەرە، هاوكات ئەو رێگایانەش بگرە بەر كە كەمترین وەستانی تێدایە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن