رێبەری ئۆتۆمبێلڤیدیۆهەواڵ

هایبرد ” Hybrid” چی یە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

هایبرد لە ئێستادا بە تەواوی جێی خۆی كردۆتەوە لە ژینگەی وڵاتانی پێشكەوتوودا، وشەی هایبرد بەو مانایە دێت كە دوو جۆر سەرچاوەی ووزە ئاوێتە بكرێت بۆ كارپێكردنی ئامێرێك، ئۆتۆمبێلی هایبردیش مانای ئەوە دەگەیەنێت، هاوكات لەگەڵ بزوێنەری سووتانی ناوەكیدا سەرچاوەی یەدەگی وزەی كارەبایی بەكاردێنێت.

 

لەمێژوودا ئۆتۆمبێلی هایبرد بە چەندین شێوە دیزاین كراوە بۆ دوو سەرچاوەی وزە.
ئەوەی ئێمە مەبەستمانە جۆری هایبردی سووتەمەنی بەنزین و كارەباییە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1997زاینی كە داهێنراوی كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنییە، بەهەمان شێوە لە ساڵی 1999 كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنیش یەكەمین ئۆتۆمبێلی هایبردی بەرهەم هێنا.

ئۆتۆمبێلی هایبرد، دەبێت بە چەند جۆرێكەوە

-هایبردی هاوتەریب parallel hybrid ئەم جۆرەیان هەردوو بزوێنەر و مۆتۆری كارەبایی بە نۆرە كاردەكەن واتا هەرجارەو یەكێكیان كاردەكات.
– هایبردی بەدوایەك series hybrid لەم جۆرەیاندا هەردوو سەرچاوە لەگەڵ یەكدا كاردەكەن و زەبر بۆ بزوێنەر بەدەست دێنن.
-جۆرێكی دیكەیان تێكەڵی هەردوو هاوڕێك و بەدوایەكە hybrid series- parallel ئەم جۆرەیان گونجاوترین جۆری ئۆتۆمبێلی هایبردە بۆ بەكارهێنانەوەی وزەی بەفیڕۆ چوو كە لە ئێستادا زۆربەی ئۆتۆمبێلە هایبردەكانی جیهان لەسەر ئەم سیستەمە جێگیر كراون كە پێی دەوترێت Full hybrid.

پێكهاتەی ئۆتۆمبێلی هایبرد

ئۆتۆمبێلی هایبرد پێكدێت لە بزوێنەر و گێڕ بۆكسێك كە زۆربەیان جۆری گێڕی CVTئیلیكترۆنی بەكاردێنن و دوو مۆتۆری كارەبایی MG1 ,MG2، هەروەها بەشێكی گرنگ لە نێوان بزوێنەر و مۆتۆرە كارەباییەكە دادەنرێت وەك كلەجێك بۆ بەستنەوە یان لێك جیاكردنەوەی هەردوو سەرچاوەكە كە پێی دەوترێت power split device، لەگەڵ یەكەیەكی كۆنتڕۆڵی كۆمپیوتەری فراوان و دواتر پاترییەكی قەبارە گەورەی پێویستە بۆ هەڵگرتنی بارگاوی وزەی بەدەستهاتوو.

شێوازی كاركردنی ئۆتۆمبێلی هایبرد

ئۆتۆمبێلی هایبرد بە پێی خێرای و هێز و لۆد گۆڕانكاری بەسەر شێوازی كاركردنیدا ڕوودەدات، هەموو ئەم گۆڕانكاریانە ئەركی دەكەوێتە سەر یەكەی كۆنتڕۆڵی ناوەندی ئۆتۆمبێلەكە كە بەردەوام چەندان هێمای لە هەستەوەرەكانەوە پێدەگات و چەندان بڕیار دەدات لە چركەیەكدا كەچ كاتێك بزوێنەر كاربكات و چ كاتێك مۆتۆری یەكەم و دووەم دەستبەكاربێت و چ كاتێك پاتری بارگاوی ببێت.

دەكرێ بەسەر چەند حاڵەتێكدا دابەشی بكەین:

سەرەتای كاركردنی ئۆتۆمبێلی هایبرد بە مۆتۆری كارەبایی دەستبەكاردەبێت بەمەرجێك باترییەكان بڕی بارگاوی پێویستی هەبێت، بە پێچەوانەوە مۆتۆری یەكەم بزوێنەر دەخاتەكار، دواتر لەگەڵ ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێلدا بزوێنەر وزەی سووتەمەنی دەگۆڕێت بۆ ووزەی جوڵە، ئەگەر شۆفێر خواستی لەسەر حاڵەتی ئابووری بێت و باتری ووزەی هەڵگیروای پێویستی تێدا بێت ئەوا لە خێرایی دیاریكراودا یەكەی كۆنتڕۆڵ هەڵدەستێت بە گواستنەوەی وزەی وەرگیراو لە بزوێنەرەوە بۆ وزەی مۆتۆری كارەبایی دووەم لە ڕێی power split device واتا وزەی بارگاوی پاترییەكان بەكاردێنێت بۆ وزەی جوڵەی ئۆتۆمبێلەكە.

ئامادەكردنی/ ئاكام ناسیح – ئەندازیاری میكانیك


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن