پرۆفایلهەواڵ

مازدا، نەوەیەكی نوێی مازدای 3ی نمایشكرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای مازدای ژاپۆنی، نوێترین بەرهەمی خۆی لە جۆری مازدای 3 خستەڕوو، كە بە هەردوو شێوازی سیدان و جانتایی بەردەستە.

ئۆتۆمبێلەكەی مازدا دیزاینێكی سەرنجڕاكێشی وەرزشیانەی هەیە و سیستمی دیاریكردنی خێرایی و خێرایی دیاریكردنی لە ڕێی دەنگەوە تێدا بەرجەستەیە.

مازدای 3 جێی 5 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و نوێترین بەكارخراوە تەكنەلۆژیەكانی تێدا بەردەستە و لە ڕێی دوو شاشەوە زانیارییەكان دەگەیەنێت.

بەرهەمە نوێكەی كازدا بە دوو شێواز دەست كڕیاران دەكەوێت جۆری سیدان كە بزوێنەرێكی 1.5 لیتری بە هێزی 150 ئەسپ لەسەرە و بە گێڕێكی 6 نمرەیی پەیوەستە.

جۆری جانتایی “هاشباك”، كە ئۆتۆمبێلێكی خێزانی شێوە وەرزشییە كە بزوێنەرێكی 2.0 لیتری بە هێزی 153 ئەسپ لەسەرە و هەمان شێوەی جۆری سیدانەكەی بە گێر بۆكسێكی 6 نمرەیی پەیوەستە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن