پرۆفایلهەواڵ

كیا، سیلیتۆس بەڕێوەیە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای كیای كۆریای باشوور، بەرهەمێكی ناوازەی جووت ئەكسل و هەڵسوڕێنەری چوار تەگەری دیكەی دەخاتە ڕیزی بەرهەمە ناوازەكانی و هاوشانی “تیلۆراید” دەبێتە بەرهەمێكی دیكەی سەرنج ڕاكێشی ئەو كۆمپانیا گەروەیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەسەر هەمان رێچكەی بەرهەمە جووت ئەكسلەكانی، كیا سیلیتۆس دەبێتە بەرهەمێكی تری كۆمپانیای “كیا”، بە پێی ئەو وێنانەش كە لەكارخانەكانی هیندستانەوە، دزەیان پێكراوە “سیلیتۆس” لە ناوازەترین بەرهەمەكانی ساڵی داهاتووی كۆمپانیای كیا دەبێت.

بە پێی زانیاریەكان، كیا بە دوو جۆر بزوێنەر بەرهەم دێت، بزوێنەرێكی تۆربۆ 1.6 لیتری بە هێزی 175 ئەسپ، هەروەها بزوێنەرێكی 2.0 لیتری .

ئۆتۆمبێلە نوێكەی كیا تایبەتمەندیی ئۆتۆمبێلە وەرزشیەكانی تێدا دەردەكەوێت .


ڕەنگی ڕەش و كرۆمی سلڤەر تایبەتمەندی و سەرنج ڕاكێشی داوەتە دامێنی ئۆتۆمبێلەكە و پێوانەی 16 و 17 و 18ئینجیش بۆ تایەكانی وایكردووە تایبەتمەندییە وەرزشییەكەی زیاتر ڕەنگ بداتەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن