پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

بی ئێم دەبلیو، هەوادارانی تووشی شۆك دەكات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای بی ئێم دەبلیوی ئەڵمانی، دوا جار ئۆتۆمبێلە ناوازەكەی نمایشكرد، كە لە دیزاین و پێكهاتەدا سەرسوڕهێنەر و بێ‌ وێنەیە.

ئۆتۆمبێلە نوێكەی كۆمپانیا ئەڵمانییەكە، ناوی ” VISION M NEXT”ە و لە دیزاین و شێوەدا ئۆتۆمبێلێكی وەرزشییە، كە لە كانزا و ریشاڵی كاربۆن نەخشەی ڕووكارەكەی دارێژراوە.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە بە جۆرێك دیزاین كراوە، كە هەست دەكەیت لە ئۆتۆمبێلێكی نێو فیلمە خەیاڵییەكاندایت، سوكانی ئۆتۆمبێلەكە هاوشێوەی سوكانی فرۆكەیە كە لە سەری كۆی زانیارییە جیاوازەكانت لە نێو شاشەیەكەوە دەداتێ‌ .

ئۆتۆمبێلەكە تەواو هەستیارە و سەرجەمی پێكهاتەكانی لە رێگەی هەستەوەری جەستەوە كار دەكەن و سەرتاپای كارپێكەرەكان دیجیتاڵین، ئەمە وێڕای كار كردن و پێدانی فەرمان بە ئۆتۆمبێلەكە لە ڕێی دەنگەوە.

” VISION M NEXT”  بزوێنەری بەنزین و كارەبایی لەسەرە، كە توانای 600 ئەسپی هەیە و لە ماوەی 3 چركەدا، خێراییەكەی لە 0 كیلۆمەتر دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و كۆتا خێرایی دیاریكراویشی 300 كیلۆمەترە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن