پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

نەوەی سێهەمی “JAC” ڕاگەیەنرا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای ” JAC”ی چینی، نەوەی سێیەمی بەرهەمەكانی نمایشكرد، كە ئۆتۆمبێلێكی نیمچەبەرزە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی كۆمپانیا چینییەكە، ناوی “JAC S3″ە و بە ڕووكار و دیزاینێكی تۆكمەو ناوازە خراوەتە بازاڕەكانی جیهانەوە و خواستێكی زۆریشی لەسەرە .

“JAC S3” لەناوەوەدا فراوانە و جێی 5 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و بەارمبەر شۆفێر شاشەیەكی هەستەوەر دانراوە كە بە هەردوو سیستمی ANDROID و IOS پرۆگرام كراوە و لە ڕێیەوە هەم بۆ كات بەسەر بردن هەم بۆ كۆكراوەی زانیارییەكانی نێو ئۆتۆمبێلەكە سوودی لێ‌ وەردەگیرێت.

سیستمەكانی دیاریكردنی خێرایی و هەڵسوڕێنەری تەگەری چواری یان دوانی، لە ئۆتۆمبێلەكەدا بوونی هەیە، هەروەها كوشنەكانی كارەبایین و بە پێی قەبارەی سەرنشین جێگە فەراهەم دەكەن.

“JAC S3” بە دوو جۆر بزوێنەر بەردەستە، بە قەبارەی 1.5 و 1.6 لیتری بەنزین كە توانای 120 ئەسپیان هەیە و بە گێربۆكسێكی 6 نمرەیی پەیوەستن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن