پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

ڤۆڵكسواگن، پاساتی نوێی ئاشكرا كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای ڤۆڵكسواگنی ئەڵمانی، یەكێك لە دیارترین و پڕ فرۆشترین بەرهەمەكانی بۆ ساڵی 2020 ئاشكرا كرد.

ڤۆڵكسواگن بۆ ساڵی 2020 “پاسات”ی نوێ‌ دەخاتە بازاڕەوە كە لەڕووی دیزاینەوە شێوەیەكی جیاواز و تایبەتری لەبەرهەمەكانی پێشووی دراوەتێ‌ و وەك ڕاگەیەنراوە توندوتۆڵی و بەرگەگری ئۆتۆمبێلەكەش بێ‌ هاوتایە.

لەم بەرهەمە نوێیەی كۆمپانیا ئەڵمانییەكەدا، ڕووكاری دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە گەورەترە لە قەبارەدا و فراوانی و لەخۆگرتنی شەقامی تێدا بە وردی كار لە سەر كراوە و بزوێنەرێكی تۆربۆی بە قەبارەی 2.0 لیتر لەسەرە كە توانای 176 ئەسپی هەیە و بە گێڕ بۆكسێكی 6 نمرەیی پەیوەست كراوە.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن