پرۆفایلهەواڵ

فۆرد ئیسكەیپی 2020 بە هێز و دیزاینی نوێ‌


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای فۆرد، ئیسكەیپی نوێی ڕاگەیاند، كە لە شێوە و دیزایندا گۆڕانكاری گەورەی تێدا ئەنجامدراوە.

بڕیارە، بەم نزیكانە كۆمپانیای فۆردی ئەمریكایی، نوێترین بەرهەمەكانی خۆی لە پێشانگە تایبەتەكانی ئەمریكا نمایش بكات، یەكێكیش لەو بەرهەمانەی كە چاوەڕوانییەكی زۆری هەوادارانی لەسەرە، فۆرد ئیسكەیپی مۆدێل 2020ە، كە بڕیارە ساڵی داهاتوو بیخاتە بازاڕەكانەوە .

ئیسكەیپی 2020، بەهێزتر و بەرگەگرترە لەچاو نەوەكانی پێش خۆی، هەروەها لە ڕووی نەخشەسازیش ئۆتۆمبێلەكە گۆڕانكاری تەواوی بەسەردا هاتووە و كێشی ئۆتۆمبێلە نوێكە بەراورد بەوانی پێش خۆی 90.7 كیلۆگرام سوكترە، كە ئەم گۆڕانكارییە وەك بەرپرسانی كۆمپانیاكە باسیان لێوە كردووە یاریدەی ئۆتۆمبێلەكە دەدات لە كەم خەرجی سووتەمەنی و زیاد دەردانی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن .

ئیسكەیپی نوێ‌، بە بزوێنەری جیاواز بەردەست دەبێت لەوانە:
بزوێنەری یكۆبۆست 4پستۆن بە قەبارەی 2.0 لیتر كە توانای 250 ئەسپی هەیە .
بزوێنەری یكۆبۆست 3پستۆن بە قەبارەی 1.5 لیتر كە توانای 240 ئەسپی هەیە .
بزوێنەری بەنزین و كارەبایی بە قەبارەی 2.5 لیتر كە توانای 198 ئەسپی هەیە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن