رێبەری ئۆتۆمبێلهەواڵ

هۆندا 1.6 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی جیهان دەكێشێتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

بە هۆی بوونی كێشە لە ئێرباگدا، كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی 1.6 ملیۆن ئۆتۆمبێلی خۆی لە بازاڕەكانی ئەمریكا دەكێشێتەوە.

 

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەم كێشەیەی كۆمپانیا ژاپۆنییەكە لە ئێرباگی ئۆتۆمبێلەكانیدا، هۆكار بووە بۆ گیان لەدەستدانی 24 كەس و برینداربوونی سەدانی دیكە لە ئەمریكا و تەواوی ئەو وڵاتانەی كە بەرهەمەكانی هۆندایان پێگەیشتووە.

كۆمپانیای هۆندا، كە لە گەڵ كۆمپانیای ” تاكاتا ” گرێبەستی بۆ دروستكردنی ئێرباگ هەیە، دەڵێت، بەهۆی دەرچوونی بەهێز و تەقینی كاریگەری بەرگی ئێرباگەكە و لەگەڵیشیدا فڕێدانی پارچەی دیكە هۆكار بووە بۆ گیان لەدەستدان و بریندار بوونی كڕیارانیان، هەر بەو هۆیەشەوە بڕیاری كێشانەوەی ئەو ژمارە زۆرەی بەرهەمەكانیان داوە لە بازاڕەكانی جیهان.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن