پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

فۆرد، ئۆتۆمبێلە خێزانییەكەی نمایشكرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

 

كۆمپانیای فۆرد یەكێك لە بەرهەمە ناوازەكانی ساڵانی 90ی خۆی لە سەر شێوازێكی سەردەمیانە بەرهەمهێنایەوە.

” فۆرد پۆما” بە دیزانێكی نوێ‌ و سەردەمیانە یەكێك دەبێت لە نوێترین بەرهەمەكانی فۆرد بۆ ساڵی 2020 كە ئۆتۆمبێلێكی نیمچەبەرزە و 4 مەتر و 19 سانتمەتر درێژییەكەیەتی.

عەتەری دەرەچە فراوان و رۆشنكەرەوەی LED، تایبەتمەندییەكی ناوازەی بە پێشی ئۆتۆمبێلەكە داوە.

“فۆرد پۆما” بان پانۆرامی یە و جێگەی 5 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە، هەرەوەها شوێنی شۆفێر تایبەتمەندی وەرزشی دراوەتێ‌ و بەرگی كوشنەكانی بە داپۆشەرێكی سەرنج ڕاكێش داپۆشراوە.

دوو شاشەی هەستیار، داشبۆردی ئۆتۆمبێلەكەی نەخشاندووە و لە خۆگری پرۆگرامە تەكنەلۆجییە كاریگەرەكانن، هاوكات لە رێی ئەو شاشانەوە شۆفێر پێش و دوای ئۆتۆمبێلەكە دەبینێت و دەشتوانێت لە رێی دەنگەوە فەرمان بە شاشەكان بدات بۆ بەگەڕ خستنی هەندێك لە پێكهاتەكانی ئۆتۆمبێلەكە.

پۆما، بە پاڵنەری تەگەری دوانی و چواری بەردەست دەبێت و سیستمی دژە خلیسك و بەگەڕ خەری هێزی زیاتری سەر تەگەرەكانی تێدایە.

بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە قەبارەی 1.5 لیترە و توانای 120 ئەسپی تێدا جێگیرە كە بە گێڕ بۆكسێكی 7 نمرەیی پەیوەستە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن