پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

تۆیۆتا “C-HR”، ئۆتۆمبێلە ناوازەكەی گەنجان


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای تۆیۆتا، كە یەكێك لە كۆمپانیا داهێنەر و ناوازەكانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلە، بەردەوام بە دیزاینی ناوازەی بەرهەمەكانی كڕیاران كەمەندكێش دەكات.

(Toyota C-HR)، یەكێك لە مۆدێلە ناوازەكانی كۆمپانیای تۆیۆتایە، كە سەرنجی توێژی گەنجانی بەلای خۆیدا ڕاكێشاوە، لەم بەرهەمەیدا كۆمپانیا ژاپۆنییەكە، گەلێك تایبەتمەندی كۆكردۆتەوە تا وا بكات لە یەكەم بینینەوە كڕیار لە خۆی كۆبكاتەوە.

 

دیزاینی ناوەكی:


بەوپێیەی (Toyota C-HR) ئۆتۆمبێلێكی كرۆس ئۆڤەرە، ناوێكی فراوان و كەشخەی هەیە، هەر لە داشبۆرد و كونسوڵی ناوەندیی و شاشەیەكی (8) ئینجی، تا دەگات بە جۆری ئەو مادانەی لە دیزاینی ناوەوەدا بەكارهێنراوە، وا دەكات وەك ئۆتۆمبێلێكی كەشخە و گرانبەها دەركەوێت، كوشنەكانی بە چەند ڕەنگی جیاواز و دیزاینی تایبەت دروستكراون، لەگەڵ سیستمی (Touch 2) كە كۆنترۆڵی سیستمی دەنگی و وێنەیی نێو ئۆتۆمبێلەكە دەكات، هەروەها لە هەندێك پلەیدا سیستمی دەنگیی (JBL)ـی بە (17) سپیكەرەوە بۆ دانراوە.

دیزاینی دەرەكی:


شێوەی هێرشبەر و بوێرییانەی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە، هاتنی زەمەنێكی نوێ‌ لە دیزاینی ئۆتۆمبێل پیشان دەدات، لەگەڵ ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی كرۆس ئۆڤەرە، بەڵام توانراوە بەرزی ژێری ئۆتۆمبێلەكە و نزمی سەقفەكەی پێكەوە بگونجێنرێت و شێوەیەكی هاوسەنگ بەرچاو بخات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی شوێنی سەرنشینەكان بە باشی بمێنێتەوە.

سیستمی سەلامەتی:


بە شێوەی ستاندارد گەلێك سیستمی سەلامەتی لەم ئۆتۆمبێلەدا هەیە، وەك سیستمی دژە خلیسك و وەستاندنەوەی ئۆتۆماتیكی تا خێرایی (60 كیلۆمەتر/كاتژمێر) و سیستمی ئاگاداركردنەوەی دەرچوون لە هێڵی شەقام و كامێرای پێشەوە و دواوە و ناوچەی كوێر، لەگەڵ (10) ئێرباگ و ئێرباگی ئەژنۆ بۆ سەرنشینانی پێشەوە.

بزوێنەر:

(Toyota C-HR)، بە دوو جۆر بزوێنەر بەردەستە:
یەكەم: بزوێنەری (1.2)ـی بەنزین لەگەڵ توربۆ چارجەر، كە هێزی (114 HP) و گوڕی (185 نیوتن.مەتر) دەردەكات.

دووەم: هەمان بزوێنەری پێشوو لەگەڵ بزوێنەرێكی كارەبایی (هایبرێد) كە پێكەوە هێزی (120 HP) و گوڕی (200 نیوتن.مەتر) دەردەكات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن