پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

مێرسیدس “G LS”ی ئاشكرا كرد


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای مێرسیدسی ئەڵمانی، نمونەیەك لە نوێترین بەرهەمەكانی بۆ ساڵی 2020 لە جۆری مێرسیدس G LS، ئاشكرا كرد كە یەكێك لە ئۆتۆمبێلە تایبەت و دەگمەنەكانییەتی.


ئەم بەرهەمە نوێیە، بە هەیكەلێكی سەرنج ڕاكێش لە فراوانی و گەورەیی كە 5 مەتر درێژ و 1.90 مەتریش پانییەكەیەتی دیزاین كراوە.

مێرسیدس G LS، سێ بەشی دانیشتنی سەرنشینان لە خۆ دەگرێت كە جێی 7 سەرنشین دەبێتەوە تیایدا.

بزوێنەرێكی 8 پستۆنی بە توانای 340 ئەسپ كە گرێدراوی گێرێكی 7 نمرەییە وا دەكات هێزی ئۆتۆمبێلە نوێكەی مێرسیدس بێ‌ وێنە دەربكەوێت، بە جۆرێك لە ماوەی 7.2 چركەدا لە 0 كیلۆمەتر خێرایی ئۆتۆمبێلەكە بگاتە 235 كیاۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن