رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

ئایا فلاشی پاككردنەوەی بزوێنەر،زیانی هەیە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

فلاش، بریتی یە لەمادەیەكی كیمیایی تایبەت بەكاردەهێنرێت بۆ پاككردنەوەی ئەو پاشماوانەی لەناو بزوێنەر درروست دەبێت و چەند جۆرێكی هەیە كە بەكاردێت بۆ پاككردنەوەی ڕێڕەوی هەواو بەنزین و پاشەڕۆی ڕۆن‌.

هەندێك فلاش تایبەت دەبێت بە جۆری پاككەرەوەی ڕۆن لەئەنجامی مانەوەی پاشەڕۆی ڕۆن و لكانی بە دیواری بزوێنەر،شێوازی بەكار هێنانی بەم جۆرە بە پێی جۆرەكەی لە 5 خولەكەوە بۆ 15 خولەك دەكرێتە ناو بزوێنەرەوە و تێكەڵی ڕۆن دەبێت، پێویستە بزوێنەر لەكاردا بێت پاشان ڕۆنی بزوێنەر و فلتەریش دەگۆڕدرێت.

جۆرێكی تریشی هەیە كە لەبری ڕۆن، فلاش دەكرێتە ناو بزوێنەرەوكەوە و پاشان خاڵی دەكرێتەوە و فلتەریش دەگۆڕێت.

لەكاتی كاركردن بۆ ماوەیەكی زۆر ڕۆنی سووتاو یان چڕبووەوە، لەناو كێسی ڕۆن و دیواری بزوێنەر درووست دەبێت لە ئەنجامی ڕۆشتنی تۆز و خۆڵ بۆ ناو بزوێنەر، هەروەها سەرەكیترین هۆكار بەكارهێنانی ڕۆنی كواڵتی نزمە.

لەكاتی ڕۆن گۆڕین یان تەواو گەرم نەبوونی ڕۆن لە ئەنجامی هاتوچۆی كورت مەودا، كە ڕۆن ناگاتە پلەی گەرمی تەواو یان گۆڕانی كیمیای دێت بەسەر ڕۆندا هەروەها كۆن بوونی بزوێنەر كە بۆماوەی چەندین ساڵ كاردەكات.


ئەمەش كاریگەری لەسەر توانای بزوێنەر هەیە كە دەبێتە هۆی گیرانی لولەكانی ڕۆن و گیربونی جوڵەی پارچە جوڵاوەكان و دابەزینی توانای بزوێنەر و زۆر بەنزین سەرفكردن و نەمانی كێشی ئۆتۆمبێلەكە.

بەكارهێنانی فلاشی كواڵتی بەرز دەبێتە هۆی پاكبونەوەی بزوێنەر، ئەمەش بزوێنەر دەگێڕێتەوە بۆ ئاستی تازە بوونەوە كە بەتوانای تەواوی خۆی كاربكاتەوە، بەڵام بۆ ئەو بزوێنەرانەی كە زۆر كۆن بوون لابردنی نیشتووی سەر دیوارەكان لەوانەیە ببێتە هۆی بەر بوونی كونێك یان لێچوونی ڕۆن لە درزی درووست بوو، لەبەر ئەوە بەكارهێنانی بۆ بزوێنەری كۆن بە گونجاو دانانرێت.

ئەگەر هاتوو ڕێژەی پیسی بزوێنەر زۆر بوو ئەوە لەپاش بەكارهێنانی فلاش لەوانەیە فلتەری پاڵێوەر لەناو كێس بگیرێت یان دەبێتە هۆی كێشە بۆ “ئۆیل پەمپ” كە ئەمەش وات لێدەكات كێسی بزوێنەر بكەیتەوە بۆ پاككردنەوەی فلتەرەكە یان “ئۆیل پەمپ”ەكە، بەڵام ئەم حاڵەتە لە هەموو ئۆتۆمبێلێك ڕوو نادات بەڵكو بە حاڵەتێكی كەم دادەنرێت.

باشترە فلاش كەم بەكار بهێنرێت لەبەر ئەوەی‌ مادەیەكی كیمیایی بەهێزە و ڕەنگە كاریگەری بۆ دیواری بزوێنەر هەبێت.

ئەم وێنانەی خوارەوە پاشماوەی ڕۆن لە ناوبزوێنەر نیشان دەدەن.

ئامادەكردنی: دانا كەریم – ماستەر لە ئەندازیاری میكانیك


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن