رێنماییهەواڵ

پشكنینی ئێرباگ‌ و پشتێنی سەلامەتی دەكرێتە یەكێك لەمەرجەكانی توندوتۆڵی


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاماژەی بەوەداوە، پشكنینی ئێرباگ‌ و پشتێنی سەلامەتی بكرێتە یەكێك لەمەرجەكانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەخراوەتەڕوو، لەبەرواری 1 – 1 – 2020 پێویستە پشكنینی سیستمی ئێرباگ‌ و پشتێنی سەلامەتی بكرێتە یەكێك لەمەرجەكانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل‌، دەبێت كۆمپانیاكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل تاوەكو ڕێكەوتی (1-1-2020) ئەو سیستمە ئامادەبكەن.

 

لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی ناوخۆدا ئەوەش هاتووە” هەر كۆمپانیایەك پەیڕەوی نەكات لەم بڕیارە یان بڕوانامەی پشكنین بدات بەئۆتۆمبێلێك كە كار بەسیستمی ئیرباگ‌ و پشتێنی سەلامەتی نەكات بۆ هەر حاڵەتێك بڕی (15.000.000) پانزە ملیۆن دینار سزادەدرێت، ئەگەر ئەم سەرپێچیە دووبارە بووە وە، ئەوا مۆڵەتی كاركردنی هەڵدەوەشێتەوە و بەیەكجاری دادەخرێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن